-
بەردەوامیی کارەساتی مرۆیی لە غەززە
تشرینی یهکهم 21, 2025 15:36بەرنامەی جیهانیی خۆراک و بەرنامەی ئاوەدانکاریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی بەردەوامیی قەیرانی غەززەیان کردووە بەهۆی ئاستەنگ دروستکردن لەلایەن ڕژێمی زایۆنی لەسەر ڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەس.
-
وشداریی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ زایۆنییەکان لە لوبنان
تشرینی یهکهم 20, 2025 18:13نوێنەری باڵای حیزبوڵڵا هۆشداری دا کە پێشینەی ڕێککەوتنەکانی سازانی عەرەبەکان لەگەڵ داگیرکەران دەیسەلمێنێت کە پلانەکانی ئاشتی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی لە ڕاستیدا پلانی تەسلیمبوون و لەناوبردنی سەروەرییە .
-
97 شەهید دوای 80 جار پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە لەلایەن سوپای داگیرکەری زایۆنییەوە
تشرینی یهکهم 20, 2025 14:13نووسینگەی مێدیایی غەززە ڕایگەیاند، لە دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی شەڕ دژی کەرتی غەززە، داگیرکەران کۆمەڵێک پێشێلکاریی جیددی و دووبارەیان ئەنجامداوە، کە ئەو بابەتە بە واتای پێشێلکاریی ڕوونی بڕیارنامەی ئاگربەست و یاساکانی مافی مرۆڤە.
-
پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و بنپێکردنەوەی ئاگربەس
تشرینی یهکهم 19, 2025 22:19ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و بنپێکردنەوەی ئاگربەس پێشکێش دەکرێت.
-
پەلاماری بێبڕانەوەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
تشرینی یهکهم 17, 2025 21:00ڕژێمی زایۆنی دیسان پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر ماڵ و کارگەکانی باشووری لوبنان دەست پێکردووەتەوە.
-
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان: ڕژێمی زایۆنیی داگیرکەر و ئەمریکای زاڵم هەرگیز ناتوانن شکستمان پێبێنن
تشرینی یهکهم 17, 2025 19:00شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کردەوە: "ڕژێمی زایۆنیی داگیرکەر و ئەمریکای زاڵم هەرگیز ناتوانن ئێمە شکست پێ بێنن و بێگومان ئێمەین کە سەرکەوتووی مەیدان دەبین."
-
وەزیری بەرەڤانیی یەمەن: ئامادەیی بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژیی شیمانەیی دوژمنین
تشرینی یهکهم 17, 2025 17:00"محمد ناسر عاتفی" وەزیری بەرەڤانیی حکومەتی سەنعا بە سەرەخۆشی کردنی شەهید بوونی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و لە هەموو مەیدانە سەربازییەکاندا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژییەکی شیمانەیی.
-
پێشگریی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە غەززە
تشرینی یهکهم 17, 2025 14:00بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکان، شارۆچکە نشینانی زایۆنی ئەمڕۆ پێشیان گرت بە لۆرییەکانی هەلگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و ڕێگەیان نەدا بچنە نێو کەرتی غەززەوە.
-
بەڵێنشکێنیی ڕژێمی زایۆنی؛ ئەو بنەماڵە فەلەستینییانەی کە چاوەڕیی ئازادکرانی ئازیزانیان مانەوە
تشرینی یهکهم 17, 2025 08:13ڕژێمی زایۆنی بە کێشەسازکردن و خۆبواردن لە ئازادکردنی ژمارێک لە دیلە فەلەستینییەکان کە ناویان لە نێو لیستی ئاڵووێری دیلەکاندا بوو، بنەماڵەکانی ئەو دیلانەیان نیگەران و چاوەڕێ هێشتۆتەوە.
-
ڕێبەری ئەنساروڵڵا: ئێران بۆ پشتیوانی کردنی فەلەستین فیداکاریی گەورەی کردووە
تشرینی یهکهم 16, 2025 20:51ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرخۆدان و بە چۆکدانەهاتنی سەرباری هەموو زەخت و گوشارەکان فیداکاریگەلێکی گەورەی لە پێناو پشتیوانیکردنی ئارمانجی فەلەستین کردووە.