-
سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا: ئیسرائیل لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران وحیزبۆڵلا پەنای بردووەتە لای ڕۆژئاوا
ئاب 07, 2024 09:41سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان لە کاتی وتاردانەکەی دا بە بۆنەی حەوتەمین ڕۆژی شەهادەتی فەرماندەی خەباتگیڕی پلەبەرزی ئەم بزوتنەوەیە ، ئاماژەی دایە ترسی زایۆنیەکان لە وڵامدانەوەی ئێران و حیزبۆڵڵا وپیداگرت کە ئیسرائیل بۆ بەرگری کردن لە خۆی پەنای بردووەتە لای وڵاتانی ڕۆژئاوایی وڕادارەکانی ئەم ڕژێمە و سەتەلایتەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تۆکمە وتەواودان .
-
بزوتنەوەی بێ لایەن ترۆری هەنیە و پیشێلکرانی سەرەوری ئێرانی شەرمەزار کرد
ئاب 07, 2024 09:26بزوتنەوەی بێ لایەن ڕایگەیاند کە کارو کردەی ترۆریستی ئیسرائیل لە ترۆر کرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس کە بووە هۆی شەهیدکرانی ناوبراو، وبنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی وسەروەری خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، شەرمەزار دەکەین.
-
کەنعانی: ڕۆژاوا شەرەفی خۆی نایە سەر شەڕی دژ بە غەززە
ئاب 07, 2024 08:56وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ستراتژیی دژبەیەکی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەرامبەر بە فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی نووسی: ڕۆژاوا لەم شەڕەی دژ بە غەززە وەڕێخرا شەرەفی خۆی بە با داوە و تووشی هەڵوەشانەوەی ئەخلاقی و بەلاڕێداچوونی شارستانییەتی بووە.
-
وتووێژ و ڕاوێژ سەبارەت بە پەرەسەندنی هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا
ئاب 07, 2024 08:41باڵوێزی ئێران لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری بریکس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، سەبارەت بە هاوکارییە دوولایەنە و چەندلایەنەکانی نێوان دوو وڵات بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
-
موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دوادهکهوێت
ئاب 07, 2024 08:20سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند؛ "بەگوێرەی دوایین بەدواداچوونەکان، وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم تەواو نەکردووە".
-
تورکیایش دەبێتە پاڵپشتی سکاڵاکەی ئەفریقای باشوور دژ بە ئیسراییل
ئاب 07, 2024 07:56ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: تورکیایش دەبێتە پاڵپشتی سکاڵاکەی ئەفریقای باشوور دژ بە ئیسراییل.
-
ڕاگیردرانی نزیکەی دە هەزار ئەسیری فەلەستینی لە ڕەوشێکی تۆقێنەردا
ئاب 07, 2024 07:45ژماری ئەسیرانی فەلەستینی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی گەیشتۆتە نزیکەی دە هەزار کەس کە لە ڕەوشێکی یەکجار نالەباردا ژیان دەبەنە سەر.
-
وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی ئیسراییل مافی ڕەوای حیزبوڵایە
ئاب 07, 2024 06:56نەبیه بێرری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان وتی وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی ئیسراییل مافی ڕەوای حیزبوڵایە.
-
گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق: شەڕی ئێمە دژ بە ڕژێمی داگیرکەر بێسنوورە
ئاب 07, 2024 05:56سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سید الشهدای عێراق لە لێدوانێکدا لە کاتی دیداری لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە شەڕی گرووپەکانی خۆڕاگری لە ناوچە و لە سەروویانەوە گرووپەکانی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە دژ بە ڕژێمی زایۆنی شەڕێکە کە هیچ سنوور و بەرتەسکییەک ناناسێ.
-
ئۆپەراسیۆنی دژەزایۆنی لە قودس
ئاب 07, 2024 05:45ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هەڵمەتێکی دژەزایۆنی لە شاری داگیرکراوی قودس و شەهید بوونی پێنج شاروومەندی فەلەستینی لە شاری جنین لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆنیان کردووە.