-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: زایونییەکان لە زمانی زەخت و زیان گەیاندن نەبێ لە ھیچی تر تێ ناگەن
May 11, 2021 21:10ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیدارێکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ نوێنەرانی پێکھاتە خوێندکارییەکان، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە زایونییەکان لە زمانی زەخت و زیان گەیاندن نەبێ لە ھیچی تر تێ ناگەن، جەختی کرد: فەلەستینییەکان دەبێ بە بەرز کردنەوەی ئاستی دەستەڵات و بەرخۆدانی خۆیان، تاوانکاران بە سەردانواندن و ڕاگرتنی کردارەکانی دڕندانەیان ناچار بکەن.
-
ڕۆحانی: ھەمووان لە سەرمانە کە خەڵک بۆ ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بانگێشتن بکەین
May 11, 2021 16:32سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ھەمووان لە سەرمانە کە خەڵک بۆ ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بانگێشتن بکەین.
-
دەست پێ بوونی ناونووسی کردنی بەربژارانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێران
May 11, 2021 05:16بە دەرکرانی فەرمانی ھەڵمەتی ناونووسی کردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە لایەن وەزیری ناوخۆی ئێران، بە فەرمی ڕەوتی ناونووسی کردن لە بەربژارانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەستی پێکرا.
-
یەکجارەکی کرانی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کوماریی سوریا بە ئامادەبوونی سێ بەربژێر
May 10, 2021 13:21دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی سوریا لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە بە ئامادەبوونی سێ بەربژێری لەپێشدا راگێندراو جەختی کردەوە .
-
بزووتنەوەی ئیسلامی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات
May 06, 2021 18:23رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: مادام ناتوانین دەنگی دەنگدەرانمان بپارێزین بەشداری ھەڵبژاردنیش ناکەین.
-
«یائیر لاپید» بۆ پێکھێنانی کابینەی تازەی ڕژێمی زایونی ڕاسپێردرا
May 06, 2021 05:45سەرۆکی ڕژێمی زایونی «یائیر لاپید» خەنیم و نەیاری «بنیامین ناتانیاھۆ»و ڕێبەری پارتی «یەش عەتید»ی کرد بە بەرپرسی پێکھێنانی کابینەی تازەی ئەم ڕژێمە.
-
عهبادی و حهکیم پێکەوە ڕێککهوتن
May 02, 2021 11:54حهیدهر عهبادی سهرۆکی «هاوپهیمانی نهسر» و عەممار حەکیم سهرۆکی «رهوتی حیکمهتی نیشتیمانی»ی عێراق ڕێککەوتنیان ڕاگەیاند.
-
ڕەزامەندیی پەرلەمانی سووریا لە بارەی چاودێری کردنی پەرلەمانەکانی وڵاتانی دۆست و برادەر بە سەر ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە.
نیسان 29, 2021 02:55پەرلەمانی سووریا ڕەزامەند بوو بە بانگێشتنی چەندین پەرلەمانی وڵاتانی دۆست و برادەر بۆ چاودێری کردن بە سەر ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی لەم وڵاتەدا.
-
ھەڵکشانی ژمارەی پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا
نیسان 28, 2021 03:59سەرۆکی پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاند: بە نانووسی کردنی ١٢ کەسی دیکە، ژمارەی پاڵێورڕاونی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە گەییشتە ٤١ کەس.
-
جەختی عێراق و ڕووسیا لە سەر ھاوکاریی دوولایەنە
نیسان 23, 2021 02:09«میخاییل میشۆستین» یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی عێراقی کردووە، لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ھێزمەند کردنی پەیوەندیی دوو لایەنە بە تایبەت لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم و ڕەوشتی سووریا بیروڕایان گۆڕییەوە.