-
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سنوورەکانی دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد
ئهیلوول 13, 2026 18:01وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هەبوونی سەقامگیری و ئاسایش لە سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات و بەردەوامی هەواهەنگییەکانی نێوان تاران و بەغدا.
-
موقاوەمەی عێراق، رەتی کردەوە دەستی بووبێ لە هێرشکرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان
ئهیلوول 13, 2026 14:12موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا هەرچەشنە دەستتێدابوون لە هێرشی رۆژی هەینیی بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی ڕەت کردەوە.
-
نوێنەری پێشووی عێراق: واشنگتۆن بۆ سەپاندنی شەرتەکانی، کەمڵانی کابینەی بەبارمتە گرتووە
ئهیلوول 05, 2026 18:12نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەقاوی دا، ئەمریکا بەخستنەژێر گوشاری حکومەتی عێراق، کەمڵانی کابینەی تازەی بە قەبووڵکردنی شەرتەکانی واشنگتۆن مەرجدار کردووە، شەرت و مەرجێک کە ئامانجی یەکجاریی، چەکداماڵینی گرووپە خۆڕاگرەکان لە عێراق ڕادەگەیێندرێ.
-
نووری مالیکی: حەشدی شەعبی، ڕێکخراوێکی سەربازیی حکوومییە
ئهیلوول 05, 2026 17:37نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، جەختی کرد: حەشدی شەعبی، نەک هەر گرووپێکی نایاسایی نییە، بەڵکوو ڕێکخراوێکی سەربازیی حکوومییە.
-
بەڕێوەبەری سۆمۆ: هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ داشکاندن و بە نرخی ٨٥-٨٧ دۆلار ئەنجام دەبێ
ئهیلوول 04, 2026 18:52بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەکات بە نرخی ٨٥-٨٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و بە بێ هیچ داشکاندنێک دەفرۆشرێت و بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەکنیکی پێویست، پلانێک هەیە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکرێت.
-
پێشنیازی مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە عێراق ڕەتکرایەوە
ئهیلوول 01, 2026 16:59وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە پێشنیازی نوێکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لەم وڵاتەی ڕەت کردۆتەوە.
-
عامری: گەرەنتی ئەوە دەکەین هیچ شەڕێک لە نێوان حکومەت و خۆڕاگری ڕوونادات
ئاب 30, 2026 19:11هادی عامری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق پێیداگرت کە هەرگیز هیچ شەڕێک لە نێوان حکومەت و خۆڕاگری ڕوونادات.
-
بەغدا: چوونەدەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام دەگرێ
ئاب 28, 2026 19:45وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێرا بەپێداگریی لەسەر پێبەندبوونی بەغدا بە خشتەی زەمەنیی دیاریکراو، رایگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەو چوونەدەری هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە لەکاتی دیاریکراودا، تۆکمە دەکرێ.
-
هاوکاریی هاوبەشی دادەوانیی ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم
ئاب 25, 2026 16:59سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران جەختی کردەوە لە هاوکاریی هاوبەشی دادەوانیی نێوان ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
-
دیداری سەرۆکی مەجلیسی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی
ئاب 19, 2026 18:51سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە گەشتەکەی بۆ عێراق، لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دیداری کرد.