ئادار 25, 2022 07:16 UTC

گوڵ غونچە یەکەم چرۆی ئەم بەهارەیە کە لە کەناڵی سەحەری کوردیدا دەپشکوێو و بە نیازە بۆ ماوەی کاتژمێریک هەر لە ۲۹ ی ڕەشەمە تاکوو ۵ی خاکەلێوە کاتژمێر ۹ و لە یەکەمەوە بەولاوە کاتژمێر ۱۰ی شەو بە کاتی تاران و ۹ و نیو بە کاتی هەولێر بڵاو دەبێتەوە.

ئەم تایبەتە بەرنامە  ۶ ئاڵقەییە داگری گۆشەی زۆرە وەکوو: کورتە شانۆ، گۆرانی و کلیپ، هەڵپەڕکێ، ڕاپۆرتی جەماوەری، گفتوگۆ لەگەڵ میوانی هونەرمەند و هتد.

گوڵ غونچە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەم بەڕێزانە ئامادە کراوە :

دەرهێنان و ئامادە کردن :

ئەسعەد خۆشگۆوار

پێشکەشکارەکان :

یەحیا ئەمینی و خاترە ئەرج

پێشکەشکاری تەنز :

ئەیووب حەسەنی

سەرپەیڤ