ئاهەنگی دەسپێبوونی یارییەکانی ئۆلەمپیکی٢٠١٦
ئاهەنگی دەسپێبوونی سی و یەکەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی٢٠١٦ کاتژمێر بیست بەکاتی خۆجێیی و ٣ و سی خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی تاران لە شاری ڕییۆدۆژانیرۆی بەرازیل دەس پێ بوو.
بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو ئاهەنگەدا کە لە یاریگەی ماراکانا بەڕێوەچوو، پتر لە٧٦ هەزار کەس بەشدارن.
کاروانی وەرزشیی ئێران بە٦٤وەرزشوان بەشداری ئەو خولەی یارییەکانی کردووە.
لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی بان کی مون سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوێندرایەوە.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو پەیامەدا، خوازیاری جێگیربوونی ئاشتی و دۆستایەتی لە جیهاندا بووە.
پاشان کاروانە وەرزشییەکانی وڵاتانی بەشدار لە یاریەکانی ئۆلەمپیک ، ڕێژەیان ئەنجام دا.
لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی٢٠١٦ی بەرازیل نزیک بە١١٢٠٠ وەرزشوان لە٢٠٧وڵاتی جیهان لە٣٠٦ڕووداوی وەرزشی(٢٨لقی وەرزشی) و لەماوەی١٧ڕۆژدا دەکەونە ململانێ و پێشبڕکێ.