هه‌مه‌دان ، شارێکی گەشتیاری سەرنجڕاکیش
پارێزگای هه‌مه‌دان یه‌ک له پارێزگاکانی ئێرانه و ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه شاری که‌ونینه‌ی هه‌مه‌دانه که هیرۆدۆت مێژوونووسی به‌ناوبانگ، سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 8ی پێش زایین له‌سه‌رده‌می ماده‌کان. ماده‌کان ناوی ئه‌م شاره‌یان ناوه هیگمه‌تانه و هه‌مه‌دان شێوازی نوێی ئه‌و وشه کۆنه‌یه.
شاری هه‌مه‌دان له داوێنی کێوی ئه‌ڵوه‌ن و له به‌رزایی 1741 مه‌تر له ئاستی زه‌ریاوه‌یه و له شاره سارده‌کانی ئێران دێته ئه‌ژمار. هه‌مدان کۆنترین شاری ئێران و یه‌ک له که‌ونینه‌ترین شاره‌کانی جیهانه.
هه‌مه‌دان یه‌ک له‌گرنگترین ناوه‌نده‌کانی گه‌شتیاری و پیشه‌ی ده‌ستی ئێرانه هه‌م له‌بواری که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و هه‌میش له بواری گه‌شتیارییه‌وه.
ته‌پۆڵکه‌ی هیگمه‌تانه
ته‌پۆڵکه‌ی هیگمه‌تانه یه‌ک له‌و شوێنانه‌یه که له‌درێژه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار به‌رهه‌می که‌ونینه و به‌نرخی تێدا دۆزراونه‌ته‌وه که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی و باپیرانیان. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی که‌ونینه‌ناسان، ئه‌م ته‌پۆڵکه به پاشماوه‌یه‌ک له‌سه‌رده‌می کاسی، مادی و هه‌خامه‌نشی حه‌سێب ده‌که‌ن.
کەتیبەکانی گەنج نامە
لە پێنج کیلۆمیتری شاری هەمەدان و له پاڵدامێنی کێوستانی ئەلوەند و ده‌ره‌ی جوانی عەباس ئاوا هەڵکەوتووه که کەتیبەکان و تاڤگەی گەنج نامه له کناری ئەو هەستی هەیە.
هەر یەک لەئەم کەتیبەگەلە بە سێ زمانی فارسی کۆن ، عێلامی ، بابێڵی و بە خەتی مادی یا ھەخامەنشی دا نووسەراوە که له به‌رهه‌مه‌کانی پێش سه‌رده‌می ئیسلام دێنه ئه‌ژمار.
گڵکۆی بووعه‌لی سینا
پلان و نه‌خشه‌ي گۆمه‌زي گڵکۆی بووعه‌لی سینا به سه‌رنج به شێوه‌ي مێعماري ئه‌و سه‌ده‌ي که حه‌کيم تێيدا ژياوه وه‌رگيراوه .
گڵکۆی بووعه‌لی سینا هێمای شاری هه‌مه‌دان و هه‌روه‌ها یه‌ک له هێماکانی پێشینه‌ی ئێران له‌فه‌رهه‌نگی جیهان و زانست دێته ئه‌ژمار.
گڵکۆی باباتاهیری عوریان
گڵکۆی باباتاهیری عوریان گەورە شاعیری ئێرانی لە شاری هەمەدان شوێنێکی مێژووییە. باباتاهیر شاعیری ناوسراو ، بە زمانی کوردیش شیعری هۆنیوەتە.
ئەشکەوتی عەلیسەدر
ئەشکەوتی عەلیسەدر یەکێک له عه‌جایب سروشتی جیهانه که لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئاو دەڕژێتە ناو ئەشکەوتەکە، کە دەریاچەیەکیان تێدا پێکهێناوە.
زەویناسان، مێژووی بەردەکانی ئەو ئەشکەوتە دەگەڕێننەوە بۆ قۆناغی ژووراسیک لە چاخی دووەمی زەویناسی، کە دەکاتە 190 بۆ 136 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.
ئەشکەوتی عەلیسەدر لە دووری 75 کیلۆمەتری شاری هەمەدان لە سەر هێڵی زنجیرەچیای زاگرۆس هەڵکەوتووە.
لالجین
لالجین پایته‌ختی سواڵەتکاریی ئێران،له 25 کیلومه‌تریی شاری هه‌مه‌دان هه‌ڵکه‌وتووه. هه‌روه‌ها لالجین لە گرینگ‌ترین ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی سۆفال لە ئێرانە.
له‌هه‌مه‌دان یادگار و به‌رهه‌می زۆر به‌جێ ماونه‌ته‌وه که هه‌ندێکیان بریتین له: گڵکۆی خزر ، بینای زۆر جوان و به‌نرخی گۆمه‌زه‌ی عه‌له‌وییه‌کان، گڵکۆی ئستر و موردخای و تاوه‌ری قوربان له سه‌رده‌می سه‌لجوقی، پردی ئاوشێنه له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و مزگه‌وتی جامیعه‌ی هه‌مه‌دان، بازاڕی هه‌مه‌دان و گۆڕه‌پانی ئیمامی هه‌مه‌دان وه‌ک بیناکانی پاش سه‌رده‌می سه‌فه‌وی.