پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزیی حەماس
ئادار 20, 2017 10:51 Asia/Tehran
نوێنەری بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لەتاران لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی تازەی هەتاوی ، پیرۆزبایی کرد لە هەموو گەلی ئێران و هۆگرانی نەورۆز لەسەرانسەری جیهاندا.
بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، خالد قدومی نوێنەری بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە تاران ڕایگەیاند؛ بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین و گەلی فەلەستین، بە پێشکەش کردنی پەیامی پیرۆزباییان ، پیرۆزبایی دەکەن لە گەلی سروشت خۆشەویستی ئێران و گشت ئەوینداران و هۆگرانی نەورۆز لە سەرانسەری جیهاندا.