مەشهەد ؛ نقێمی خوراســان
پارێزگای "خوراسانی ڕه‌زه‌وی" لە باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران‌دا هەڵکەوتووە و ناوه‌ندەکەشی شاری مه‌شهه‌ده. ڕووبه‌ری ئه‌م پارێزگایه 118 هه‌زار و 854 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه که له‌باری ڕووبه‌ره‌وه بە چواره‌مین پارێزگای ئێران دێته ئه‌ژمار و دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئێران پاش تارانه.
به‌رزترین لووتکه‌ی ئەم پارێزگایە لووتکه‌ی کێوی بینالووده و 3615 مه‌تر به‌رزایی هەیە و نزمترین شوێنیشی ده‌شتی سه‌ره‌خسه به به‌رزایی 299 مه‌تر له ده‌ریاوه.
گڵکۆی ئیمامی ڕه‌زا (ع)
گڵکۆی ئیمامی هەشتەمی شێعەکان، گرینگ‌ترین شوێنی ئایینی ئێرانە، ئەم کۆبینایە لە باری بەریناییەوە گەورەترین و لە باری حەشیمەتیشەوە دووەمین مزگەوتی جیهانە. مزگەوتی جوانی "گەوهەرشاد"یش هەر لەم کۆبینایەدا هەڵکەوتووە.
گڵکۆی فیردەوسی
گڵکۆی فیردەوسی شاعیری ناوداری ئێرانی لە شاری تووس و له 25 کیلۆمەتری باکووری رۆژاوای شاری مه‌شهه‌ددا هەڵکەوتووە.
گڵکۆی نادرشا
گڵکۆی "نادرشا" شوێنی نێژرانی نادرشای ئەفشارە و بینایێکە لە شاری مەشهەد کە بە بۆنەی یادەوەری "نادرشای ئەفشار" لە ساڵی 1342ی هەتاوی چێ کراوە.
گۆمبه‌زی هاروونیه
تاقە شوێنی بەجێماوی تووسی کەونارا، بینایێکی خشتینە کە بە "گومبەزی هاروونیە" ناسراوە و خەڵک بە زیندانی هاروونیە دەیناسن.
باخی ئاژه‌ڵان و باخی گشتی وه‌کیل ئاباد
لە باشووری ڕۆژئاوای مەشهەد و لە پەنای باخی گشتی وەکیل ئاباددا، تاقە باخی ئاژەڵانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی هەڵکەوتووە. لەم باخچەیەدا بوونەوەری گۆشتخۆر، ئاڵف خۆر، ئاوەژی، خزۆک و باڵندەی جۆراوجۆر دەژین.
تورقەبە
ناوچەی کوێستانیی تورقەبە یەکێکی دیکە لە شوێنە گەشتیارییە جوان و سرووشتییەکانی مەشهەدە کە کەشوهەوایێکی دڵڕفێن و لەباری هەیە کە لە ڕۆژئاواوە دەگاتە کێوەکانی بینالوود و لە باکووریشەوە دەگاتە کێوی "تەختی ڕوستەم".
ناوچەی کوێستانیی شاندیز
ناوچەی "شاندیز" لە 38 کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای شاری مەشهەددا هەڵکەوتووە و لە کۆنەوە وەکوو یەکێک لە ئێڵاخانەکانی دەشتی تووس سەرەنجی پێ دراوە و بەردەوام لەلایان دانیشتووانی شاری مەشهەد و گەشتیارانی ناوچەکە پێشوازی لێ کراوە.
گڵکۆی خاجه ڕه‌بیع (باخی ڕه‌بیع)
مه‌زاری خاجه ڕه‌بیع له باکووری رۆژاوای شاری مه‌شهه‌ددا هەڵکەوتووە که بە یه‌کێک له شوێنه مێژووییه‌کانی ئه‌م شاره ئەژمێردرێت.
شاری نەیشابوور
شاری نەیشابوور یەکێک لە شارە گرینگەکانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە ڕۆژهەڵاتی ئێراندایە کە خاوەنی بینای مێژوویی و ناوەندی گەشتیاری زۆرە و لەوانە ئەتوانین ئاماژە بکەینە گڵکۆی کەمالولمۆلک، گڵکۆی خەییام، عەتار و قەدەمگای نەیشابوور.
گڵکۆی عومەری خەیام
عومەر خەیام لە شاری نیشابووری ئێران لە دایک بووە. ئەم بلیمەتە بەناوبانگە لە زۆربەی زانست و ھونەر و بابەتەکانی دیکەی سەردەمی خۆیدا شارەزابووە و لە حیکەمت و ئەستێرە ناسیدا کەم وێنە بوە. ناوبانگی خەیام لە سەردەمی خۆیدا زۆرتر لە بواری حیکمەت، پزیشکی ، ئەستێرەناسی و بیرکاری‌دا بوە.
دیاری پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی
گرینگ‌ترین دیارییەکانی مه‌شهه‌د و پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی زەعفه‌ران، زریشک، نه‌وات، هێل، چەرەسات ، بەهارات، قاڵی ، گڵێم و لبادە، ئەنگوستیلەی فیرۆزه و عه‌قیق، به‌رهه‌می چه‌رمی و ...یە.
زەعفه‌ران یه‌کێک له به‌نرخترین به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانی ئێرانه که ئه‌مڕۆکە له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری خوراسان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
خۆراکه به‌ناوبانگه‌کانی مه‌شهه‌د
خۆراکه به‌ناوبانگه‌کانی مه‌شهه‌د بریتین له دیگچه، شیشلیک، شله‌ی مه‌شهه‌دی، کووکووشیرین و چه‌نگاڵی. شله‌ی مه‌شهه‌دی له پێرستی ئاسه‌واره مه‌عنه‌وییه‌کانی ئێران‌دا تۆمار کراوه ئه‌م خۆراکه هه‌موو ساڵێک له مانگه‌کانی موحه‌ڕڕه‌م و سه‌فه‌ردا له کۆڕه ماتەمین و تازیەبارییەکاندا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت.