نیسان 21, 2017 19:17 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا ، روح و دەقی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام)ی پێشێل کردووە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر پەیمان شکێنی ئەمریکا لەهەمبەر بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام).

محەممەد جەوادی زەریف رۆژی هەینی لەکاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر پەیجەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتەر نووسی: ئەمریکا تائێستا هەم لە دەق و ناوەرۆکی بەرجام و هەمیش لە رۆحی ئەو ڕێککەوتنە، لای داوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە لەپرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ پائۆلۆ جێنتیلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە کۆشکی سپی ئیدیعای کرد: ئێران پابەند نییە بە دەقی ڕێککەوتننامە ناڤۆکییەکە.

بانگەشەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە بەدانپێدانانی راپۆر و هەواڵە جۆربەجۆرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران هەردەم هەموو وادەو بەڵێنیەکانی لەهەمبەر بەرجامدا جێ بەجێ کردووە.

فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپاش لەم دواییەدا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرجام هی کۆمەڵگای جیهانییە، وتی: ئەو ڕێککەوتننامەیە گۆڕان هەڵناگرێ.

ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک (ئینگلیز، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) ١٤ی ژولای٢٠١٥ ڕێککەوتننامەیەکیان لەبارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران ئیمزا کرد، ئەو ڕێککەوتننامەیە١٦ی ژانڤییەی٢٠١٦ جێ بەجێ کرا.

سەرپەیڤ