May 19, 2017 18:30 Asia/Tehran
  • شەکاندنەوەی ئاڵای ئێران لە سەر لوتکەی

شاخەوانانی ئێرانی بە سەرکەوتن بەسەر لووتکەی هەشت هەزار و ٥١٦ مەتری " لوتسە" هیمالیا، ئالای کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر ئەو لووتکەیە شەکاندەوە .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " ئیرەج ماعانی" ،"مەحموود هاشمی" دوو شاخەوانی ئێرانی کەئەندامی تیمی پینج کەسی سەرکەوتن بە سەر لووتکەی "لوتسە" ی هیمالیان ، لەیەکەم کاژێرەکانی ڕۆژی هەینی توانیان سەرکەون بە سەر ئەم لووتکەیە .

"عەزیم قەیچی ساز" ،" حسین مۆقەدەم" و " سەعید میرزایی" سێ شاخەوانی دیکەی ئێرانی خەریکی سەرکەوتن بەسەر لوتسەن بەڵام بە سەرنج لە سەرمای تووند و بای زۆر ، ئارامتر بەرەو لوتکە دەرۆن . لووتکەی لوتسە بە بەرزایی هەست هەزار و ٥١٦ مەتر، چوارەمین لووتکەی بەرزی جیهانە کەلە سنووری تەبەت (چین) و نیپاڵ دایە؛  ئەم لووتکەیە لەڕێگای بوارگەی باشوورییەوە لکاوە بە ئیوێرێست .