پەیامی پیرۆزبایی کاربەدەستانی نێودەوڵەتی بە حەسەن روحانی
سەروک کۆمارانی ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان، بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا، بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەیی ئەم یەکێتییە و سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنجومەنی سنای ئیتالیا لە پەیامگەلی جیاجیا دا ، هەڵبژاردنەوەی حەسەن روحانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێرانیان پیرۆزبایی کرد .
بەپێی ڕاگەیاندنی دوا ئەنجامی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئیسلامیی ئێران کە ڕۆژی هەینی لە ئێران و 102 وڵاتی جیهان بەڕێوە چوو، حەسەن روحانی بەربژاری ئەم هەڵبژاردنە بە بەدەست هێنانی زۆرتر لە بیست و سێ ملوێن د ەنگ، جارێکی تر بوو بە سەرۆک کۆمار .
ولادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیاش ڕۆژی شەممە لە پەیامێک دا بۆ حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی 19ی مانگی مەی ، پێداگری کرد : مسکۆ ئامادەیە هەوڵێکی بەربڵاو تر بۆ پەرەی هاوکارییەکانی ئێران و ڕوسیا و هەروەها فەرمانی کاری نێودەوڵەتی ئەنجام بدات .
ئێلهام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجانیش وێڕای پیرۆزبایی کردن لە حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی هەڵبژێردرانەوەی بۆ ئەم پۆستە،
وتی: باکۆ بۆ هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئیسلامیی ئێران گرینگایەتی زۆر دەدەن و ڕەوش ئێستای پێوەندی دوو وڵات کە گەیشتووەتە هاوکاری ستراتژی باڵا، جێی ڕەزامەندییە.
فێدێریکا موگرینی بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاش سەرکەوتنی حەسەن روحانی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران پیرۆزبایی کرد و وتیشی: ئەم یەکێتییە بۆ درێژەی هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ئامادەیە.
خاویەر سولانا بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی و پییەر فردیناندۆ کازینی سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنجومەنی سنای ئیتالیایش هەڵبژێردرانەوەی حەسەن روحانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێرانیان پیرۆزبایی کرد .