May 20, 2017 17:17 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی حەوت زیارەتکاری ئێرانی لە پەلامار و تەقێنەوەی بەسرەی ئێراق

بەڕێوە بەری گشتیی کاروباری سنووری وەزاڕەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند : حەوت زیارەتکاری ئێرانی بە هۆی تەقێنەوەی ترۆمبێلی بۆمب ئاخن کراو لە پارێزگەی بەسرەی ئێراق بریندار بوون.

" مەجید ئاغابابایی" بەڕێوە بەری گشتیی کاروباری سنووری وەزاڕەتی ناوخۆی ئێران ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: ترۆمبێلێکی ئێراقی ئێوارەی هەینی کە هەڵگری زیارەتکارانی ئێرانی لە پارێزگەی خوزستان لەباشووری ئێران بوو ، لە بازگەی پشکینین لە نێزیک بەسرە هاوڕێ چەند ترۆمبێلی تر ڕاگیرابوون کە بە ترۆمنبێلێکی سواری پەلاماریان کرایە سەر. ئاقا بابایی وتی: لە حەوت برینداری ئێرانی ئەم پەلامارە، شەس کەس لە نەخۆشخانە دەرمان کران وکەسیکیش هەرئێستاکە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. هەرلەم بوارەدا ، سەرچاوەکانی پۆلیسی ئێراق ڕایانگەیاند : دوو سەرباز وژماریەک کەسی سێڤێل کە سواری پاسێک بوون بە هۆی تەقێنەوە گیانیان لەدەس دا. ترۆریستەکانی داعش دوای تەحموڵ کردنی شکستی پەیتا پەیتا لەبەردەم هێزە ئێراقیەکان ، ڕوویان هێنایە قەڵاچووی کەسانی سێڤیل لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراق.

سەرپەیڤ