دەنگدانەوەی نێونەتەوەیی پەلاماری مووشەکیی سوپای ئێران بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان لە دەیروزووری سووریا
رۆیتەرز نووسی : سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لەپێناو تۆڵەکردنەوەی پەلامارە تیروریستیەکەی تاران دەستی دایە هاویشتنی مووشەکی زەوین بە زەوین لە ڕۆژئاوای وڵات بەرەو ڕۆژهەڵاتی سووریا .
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتیس نووسی : سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە یەکەم هەوڵی ئوپراسیۆنی و عەمەلیاتی بە مووشەکەکانی پەلاماری دەیروزووری دا .
مانیتور نووسی : ئێران بە مووشەکی نێوانبڕی خۆی وڵامی پەلامارەکەی داعشی دایەوە.
سی ئێن ئێنی عەرەبی نووسی : ئێران پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر پەرلەمانەکەی بە هاویشتنی مووشەک بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان وڵام دایەوە .
هەواڵدەریی شین هۆوای چین نووسی : ئێران بنکەی تیرۆریستان لە دەیرووزووری بە مووشەکی نێوانبڕ پێکا .
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی جروزاڵم پۆستیش نووسی : ئێران تاقمەکانی شێوە نیزامی لە ڕۆژهەڵاتی سووریای دایە بەر مووشەک .
ڕۆژنامەی ئەمریکایی هیلیش نووسی : ئێران پەلامارەکانی دژە داعشی خۆی دەست پێکرد.