وەزیری بەرەڤانیی ئێران : بێ گومان بۆبەرەنگار هە رچەشنە گەف و هەڕەشەیەک دەبینەوە
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : بێ گومان ئێران بەرەنگار هەر هەڕەشەکەرێک دە بێتە وە و لە هەر ئاستێک دا بێ
سپای پاسدارنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری تیرۆریستی حەوتەمی ژووئەن لە تاران ، شەوی دووشەممە بنکەی فەرماندەیی تیرۆریستانی تەکفیری داعشیان لە دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شەش مووشەکی نێوان بڕی زەوین بۆ زەوین دایە بەر پەلامار .
سەردار سەرتیپ حسێن دێهقان وەزیری بەرگریی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە نێو کۆڕی پەیامنێران لە تاران وتیشی : دوکتورینی بەرگری ئێران لەسەر بنەمای پێش پێ گیرانەی کارتێکەر و چالاک دایە و هەرلەم چوارچێوەیەدا، بەرنامەیەکی بەربڵاوی لە بواری پیشەسازی مووشەکی، مووشەکەکانی زەوین بۆ زەوین، کرووز،بالستیک، سووتەمەنی بەکۆمەڵ و شلەمەنی لە بەرنامەی کاری ئێمە دایە .
سەردار سەرتیپ دێهقان بە ئاماژەدان بە پەلاماری مووشەکیی ئێران بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان لە سوریا وتی : بەشێکی بچووک کە خرایە بەر چاو دەتوانێ نیشاندەری توانایی و هێزی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت .
وەزیری بەرگریی ئێران وتیشی : هەوڵی هێزی چەکداری ئێران بەدژی تیرۆریستان لە سوریا، زللەیەکی بچوک بوو لە دەم و چاوی گەڵاڵەڕێژان و بەڕێوەبەرانی هەوڵی تیرۆریستی تاران .