ئاب 13, 2017 10:52 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئامانجی تیرۆریستان ناوزڕاندنی موسڵمانانە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: دڕندەکارییەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەوە دەر دەخات کە تیرۆریستان چەندە لە کلتووری ئیسلامی دوورن و هیچ ئامانجێک بێجگە لە دووبەرەکی نانەوەو ناوزڕاندنی موسڵمانان پێ و شوێن ناگرن.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی یەکشەممەی مەجلیس وێڕای ڕێزنان لە یادی شەهید (موحسین حوجەجی) لە پارێزەرانی گڵکۆ پیرۆزەکان وتیشی: شەهید بوونی حوجەجی لە گۆڕەپانی خەبات و موجاهیدەت وانەی خۆبەخت کردن لە پێناوی ئامانجی بەوپەڕی سەربەرزی و پشت ئەستوورییەوە بە جیهانی ئەمڕۆ فێر کردو خەباتی ئەمڕۆی دژی تیرۆریستان لە ڕاستی دا نمونەی پێکدادانی نێوان حسەینییان و یەزیدیانە.

شەهید (موحسین حوجەجی) لە پارێزەرانی گڵکۆ پیرۆزەکان  حەوتەی ڕابردوو دوای بەدیل گیرانی لە لایەن دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشەوە شەهید کرا.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دڕندەکارییەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستان لە ئەفغانستانیشی بە نمونەیەکی شوێنهاتەکانی بۆچوونی تەکفیری زانی و بە ڕاشکاوی وتی : ئایا وڵاتانی عەرەبی دەستی ئەمریکاو زایونیزم  لەم تاوان و دندەکارییانەی دژی ئوممەتی ئیسلامی نابینن؟

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دوای شکست هێنان لە شەڕی سی و سێ ڕۆژەی دژی خۆڕاگری و حیزبوڵڵای لوبنان بە مەبەستی ناکۆکی نانەوە لە نێو ئوممەتی ئیسلامی، تێکهەڵچوونە تیرۆریستیەکانیان پەرە پێ داو هێندێک لە وڵاتانی ناوچەکەش ئاگری ناکۆکیی نێوخۆیییان لە نێو ئوممەتی ئیسلامی دا هەڵایساندووە.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی : هەر بەوجۆرەی کە لە شەڕی سی و سێ ڕۆژەدا، حیزبوڵڵای لوبنان ڕژێمی زایونیی بە چۆک دا هێنا،حوجەجییە بەدەست و بردو پاڵەوانەکانیش دوا بەرماوەی تیرۆریستان دەدەنەوە بە ئەمریکاو زایونییەکان و دەستنیاکانیان لە ناوچەکەدا.

بە قسەی بەڕێزی ئەمڕۆکە دڕندەکارییەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەوە دەر دەخات کە تیرۆریستان چەندە لە کلتووری ئیسلامی دوورن و هیچ ئامانجێک بێجگە لە دووبەرەکی نانەوەو ناوزڕاندنی موسڵمانان پێ و شوێن ناگرن.