ئاب 13, 2017 10:54 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: گرووپە تیرۆریستییەکان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادان

جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان پشتیان بە سەرچاوە داراییەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا بەستووە.

سەردا حسێن سەلامی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی یەکی تەلەڤزیۆنی ئێران وتی: ئەمریکا بە ڕواڵەت دژ بە داعش شەڕ دەکات بەڵام لە ڕاستیدا بە پێی پلان و بەرنامەیەکی لە پێشەوە داڕێژراو لەگەڵ ئەم گرووپە تیرۆریستییە هەڵس و کەوت دەکات و قەت حەزبە تیاچوونی ناکات.

جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە شەهید بوونی ئەمدواییەی "موحسین حوجەجی" لە بەرگری کردنی ئارمانجە پیرۆزەکانی ئینقلاب و  ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا، ئەم شەهیدە مەزنەی بە هێمای شکۆ و مەزنایەتیی گەلی ئێران زانی.

سەردار سەلامی سەبارەت بە چۆنیەتی ئەسیر کران و شەهید بوونی مەزڵوومانەی "موحسین حوجەجی" ڕاشکاوانە رایگەیاند: هێزەکانی داعش بە چەن ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووە و بەم شێوەیە شەڕ و پێکدادان دەست پێبوو کە لەو شەڕ و پێکدادانەدا هەموان شەهید بوون و موحسین حوجەجەی ئەسیر دەکرێ کە ئەویش پاش ماوەیەکی کورت شەهید دەبێ.