ئه‌یلوول 13, 2017 16:12 Asia/Tehran
  • ئایەتۆڵا مەکارم شیرازی: وڵاتانی ئیسلامی کوشتاری موسولمانانیی میانمار پێو شۆین  بگرن

" ئایەتۆڵا ناسر مەکارم شیرازی" لە مەرجەعە کانی تەقلید، بە دەربڕینی پەژارەی لە بێ دەنگی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرامبەر کووشتاری موسولمانەکانیی میانمار، وتی: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە ئیسلامییەکان دەبێ بە بەڕێوە بردنیی کۆبوونەوەی خێرا کووشتاری موسولمانەکانی میانمار بوەستێنن .

" ئایەتۆڵا ناسر مەکارم شیرازی" لە مەرجەعەکانیی تەقلید ڕۆژی چوار شەممە لە دەرسی خارج لە فقهی ئیسلامی لە مزگەوتی ئەعزەمی قۆم "باشووری تاران" وتیشی:  دەوڵەتی میانمار دەبێ بە پێکهێنانی کۆبوونەوە لەگەڵ زانایانیی وڵاتە ئیسلامییەکان هۆیەکانی ڕەگەز کوژی موسولمانەکان لێکبدەنەوە .

 حەزرەتی ئایەتۆڵا هۆلعۆزما خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی یش ڕۆژی سێ شه ممه لە سەرەتای کۆبوونەوەی وانەی خارج لە فقهی ئیسلامی ، بە ڕەخنە گرتن  لە  بێدەنگی و خەمساردی کۆمەڵگەی جیهانی و بانگەشەدەرانی مافع مرۆڤ بەرامبەر ڕوووداوەکانی کارەساتباری میانمار جەختیان کرد: ڕێگا چارەی ئەو کێشەیە، کردەوەی مسۆگەڕی وڵاتە ئیسلامییەکان و گوشاری سیاسی و ئابووری بۆ سەر دەولەتی بی بەزەیی میانمارە .

هەر لەم حالە دا " ئیبراهیم ڕەحیم پور" جێگری ئاسیا و ئۆقیانووسییەی وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی  نائاسایی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە بارەی پێو شۆێنگرتنی ڕەوشی موسولمانەکانی میانمار ، وتی: یارمەتییە ئینساندۆستانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ موسولمانانی میانمار ڕۆژی هەینی بەڕێدەکرێت بۆ بەنگڵادێش . ڕەحیم پور وتی: ١٠٠ تەن یارمەتییەکانیی ئینساندۆستانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕێ کەرەستەو ئامێرەکانیی نەخۆشخانەی سارایی بە چەند پزیشکی پسپۆر بۆ یارمەتی بۆ موسولمانەکانی میانمار بەڕێدەکرێت. جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی وتی: لە تەنیشت ئەم کردەوەگەلە، ڕاویژە سیاسییەکان لەگەڵ دەوڵەتی میانمار و وڵاتانی دراوسێ ئەو بۆپێشگرتن لە کووشتاری موسولمانەکان درێژەی هەیە . لە ٢٥ ئاگۆستی ڕابردوو تا بە ئێستا لە شاڵاوی نوێی پەلامارە سەرکووتکارانەکانی سوپای میانمار بۆ سەر موسولمانەکانی ڕۆهینگیایی لە ستانی ڕاخین، ڕۆژ ئاوای ئەو وڵاتە، زیاتر لە شەش هەزار موسولمانی رۆهینگیایی کوژران و هەشت هەزار کەسی تر بریندار بوون .

 

سەرپەیڤ