دابەشکردنی یەکەمین باری یارمەتییەکانی ئێران لە ئوردوگای موسوڵمانانی روهینگیایی
ئهیلوول 17, 2017 10:29 Asia/Tehran
یەکەمین باری یارمەتی مرۆڤدۆستانەی ئێران لە ئوردوگای موسوڵمانانی روهینگیایی لە بەنگلادش دابەشکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مورتەزا سەلیمی، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاریی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران وتی : یەکەمین باری دابەشکردنی باری یارمەتی مرۆڤدۆستانەی ئەم ڕێکخراوەیە ڕوژی شەممە بە هەماهەنگی و چاوەدێریی مانگی سووری بەنگلادش لەنێوان موسوڵمانانی روهینگیایی میانمار لە ئوردوگاکانی ئوخیا، تن کالی، کتوبالانگو لە باشووری ڕۆژاوای بەنگلادش لە نیزیک سنووری میانمار ئەنجام بوو .