تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 08:06 Asia/Tehran
  • سێهەمین باری یارمەتییەکانی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران بۆ ئاوارەکانی رۆهینگیا

سێهەمین باری یارمەتییەکانی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئسیلامیی ئێران بۆ ئاوارەکانی رۆهینگیایی میانمار، دوێشەو(سێ شەممە) بەڕێ دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن؛ عەلی ئەسغەری پەیوەندی سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: تائێستا ١٠٠ تۆن لە کاڵا فریاگوزارییەکانی مانگی سوور بۆ خەڵکی موسڵمانی میانمار ڕەوانەی بەنگلادیش کراوەو ئەمشەویش بارێکی٣٠تۆنی بۆ ئاوارە میانمارییەکان بەڕێ دەکرێ.

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران وتی: شاندێکی کۆمەڵەی مانگی سوور، وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەگەڵ ئەو بارە، دەچێتە بەنگلادیش.

بەقسەی پەیوەندی، ئەو بارە یارمەتییەی ئێران، یارمەتیی کاتیی ئێران بۆ بەنگلادیشەو کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ئامادەی دانانی نەخۆشخانەی سەحرایی و خێوەتی فریاگوزاریی بۆ ئاوارە میانمارییەکانە.

پەیوەندی بە ئاماژە بەوەی کە ١٠ هەتا ١٢ وڵات یارمەتی میانمار دەدەن، وتی: ئێستا نزیک بە٦٠٠هەزار کەس لە موسڵمانانی میانمار پێویستیان بە یارمەتی هەیە.

بەهۆی پەلامارەکانی سوپای میانمار بۆ موسڵمانانی رۆهینگیا لە پارێزگای راخین هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، هەزاران کەس کوژراون و یان بریندار و زیاتر لە٥٠٠هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

سەرپەیڤ