وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سبەی دێت بۆ ئێران
کانونی یهکهم 08, 2017 12:23 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی رایگەیاند: "بوریس جانسۆن" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سبەی (شەممە) بە مەبەستی دیدار و تووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران سەردانی تاران دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "بەهرام قاسمی" وتیشی؛ لەم سەفەرەدا دوایین باروودۆخی پێوەندییەکانی دوو وڵات بەتایبەت لە بواری هاوکاریی باڵای ئابووری، پەرەپێدرانی پێوەندیی بازرگانی، پرسی ناوچەیی و ڕووداو و گۆرانکارییە نیودەوڵەتییەکان دەخرێنە بەر باس و لێکدانەوە.