کانونی یه‌که‌م 21, 2017 12:03 Asia/Tehran
  • زەریف: ترەمپ بە هەڕەشە لە وڵاتانی دیکە، دەبێتە هۆی لاواز بوونی دیموکراسی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنجشەممە بە ڕەخنە لە هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە دەنگ وەرگرتنەکانی نێو ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە قودس وتی: واشینگتۆن هێشتا هەر لە قۆناغی "یان لەگەڵ ئێمە یان دژ بە ئێمە"دا ماوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "محەممەد جەواد زەریف" لە تویتەردا نووسی: "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هەڕەشە و گوڕەشە لەو کەسانەی دەوێرن بەرامبەر بە داخوازە زۆربێژانەکانی راوەستن، نیشانی داوە کە لەمپەرێکی گەورەیە لە بەردەم هاتنە دیی و بەهێز بوونی دیموکراسی لە جیهاندا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنجشەممە هەڕەشەی کرد لەو وڵاتانەی کە بەنیازن دژ بە بڕیارەکەی واشینگتۆن سەبارەت بە قودس بجوڵێنەوە.

"ترەمپ پێی داگرت: واشینگتۆن یارمەتییە دراوییەکانی لەو کەسانی دەبڕێ کە بەنیازن لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دژ بە بڕیارەکەی واشینگتۆن سەبارەرت بە قودس دەنگ بدەن. ترەمپ وتیشی: ئێمە ئاگامان لەو دەنگانە هەیە.

کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ (پێنجشەممە) سەبارەت بە قودس کۆبوونەوەی دەبێ.

ئەم کۆبوونەوەیە دوابەدوای ئەوەی بەڕیوە دەچێ کە ئەمریکا بڕیارنامەی پێشنیاریی میسر سەبارەت بە قودسی ڤیتۆ کرد.

ئەمریکا شەوی سێشەممە وێرای دەنگی ئەرێنیی ١٤ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕیارنامەی پێشنیاریی میسر سەبارەت بە قودس، ئەو بڕیارنامەی ڤیتۆ کرد.

سەرپەیڤ