کانونی دوھەم 12, 2018 16:30 Asia/Tehran
  • دەریادار فەدەوی: توانایی موشەکیانەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران واوەتر لە کەنداوی فارسە

سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند:بازنەی توانایی موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران واوەتر لە کەنداوی فارس ھەتا گەرووی ھۆرمۆز و تەنانەت واوەتر لە دەریای عومانیش دەگرێتەوە.

سەردار دەریادار عەلی فەدەوی سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە ساڵگەڕی دەست گرتن بە سەر دوو ئاوگەڕی سەربازیی ئەمریکا لە گوێئاوەکانی ئێران لە کەنداوی فارس، لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵدەریی فارس، بە ڕاشکاوی وتی: سەرەکی ترین پەیامی ئەو ھەنگاوەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەدی ھاتنی بەڵێنی خوداوەند بوو، ھەر چۆن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ھەموو کاتێکدا بە پشت بەستن بەو بەڵێنەی خوداوەند ئەمریکای تووشی سەرشۆڕی کردووە.

دوو ئاوگەڕی جەنگیی ئەمریکی ١٢ی ژانویەی ٢٠١٦ دوابەدوای ھاتنی نایاسایی بۆ ئاوەکانی ئێران لە کەنداوی فارس دا لە لایەن ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە ڕاگیردراو سەرنشینەکانیان کە دە کەس بوون قۆڵبەست کران و دوای ئەوەی کە ڕوون بووەوە ھاتنیان بۆ ئاوەکانی ئێران بە ئەنقەست نەبووە، ئازاد کران.

سەردار دەریادار عەلی فەدەوی سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بارەی کاردانەوەی ئەمریکاو ھەوڵی ئەم وڵاتە بۆ ڕزگار کردنی ئەو مەلەوانە قۆڵبەست کراوانە، وتی: کاردانەوەی ئەمریکا ئەمجارەش وەکوو ڕابردوو دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، بەچۆک دا ھاتن، ملکەچی و سەرشۆڕی و پاڕانەوە و بەکارھێنانی ئەوپەڕی ھەوڵی سەربازی و دیپلۆماسیانە بوو.

سەردار دەریادار عەلی فەدەوی سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لە بارەی گرینگترین ھەڕەشەوگوڕەشەکانی دژی ئێران لە کەنداوی فارسیش پێی داگرت: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کەنداوی فارس، گەرووی ھۆرمۆز، دەریای عومان و ھەر دەریایەک کە بۆ پاراستنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێویست بێت، زۆر بە دەستەڵات تر لە جاران و تەنانەت پێش لە گرتنی مارێنزەکانی ئەمریکی خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکی خۆیەتی.

سەردار دەریادار عەلی فەدەوی سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختیشی کردووە کە: زیاترلە ھەمووان دوژمنە سەرەکییەکەی ئێران واتە ئەمریکا لە دەستەڵاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تێ دەگات،چونکو لەگەڵ توانایی ئاوگەڕە بەھێزو پڕتواناکانی ئێران و لەگەڵ توانایی و ھێزی موشەکیی گوێئاو بۆ دەریا کە تەواوی پانتایی کەنداوی فارس و گەرووی ھۆرمۆزو دەریای عومان و واوەتر لەوەش دەگرێتەوە ، ئاشنایە.