کانونی دوھەم 13, 2018 10:16 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی هەندێ تەقەمەنی و کەرەستەی ئەنجامدانی هەوڵی خۆتەقاندنەوە لەناوچەی سنووریی سەراوانی ئێران

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا، هەواڵی دۆزینەوەی بارێکی داگری ماددەی تەقینەوەو پشتێنی خۆتەقاندنەوە لەناوچەی سنووریی سەراوان لەپارێزگای سیستان وبەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری سپانیوز؛ پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دوێنێ هەینی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: بەهەوڵی خەباتکارانی بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینیی سپا لەناوچەی سەراوان لە پارێزگای سیستان وبەلووچستان ، بارێکی داگری ماددەی تەقینەوەیی و پشتێنی خۆتەقاندنەوە هاوڕێ لەگەڵ هەندێ کەرەستەی هاوپێوەند، دۆزییەوە.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە؛ ئەو کەرەستانە کە دەس و پێوەندییەکانی گرووپی تیرۆریستیی "جند الشیطان" بەنیازبوونی بێهێننە نێو خاکی ئێران بۆ ئاڵۆزکردنی بارودۆخ، ئاژاوەگێڕیی و کردەی تیرۆریستی، کەوتە دەست خەباتکارانی ئیسلام.

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینیی سپا هەروەها پێی داگرت: خەباتکارانی هێزی زەوینیی سپاو هێزە ئاسایشییەکان و هێزی پۆلیسی ئێران بەهۆی زانیاری تۆکمەوتەواو و ئامادەیی هەمەلایەنەیان لە خاڵە سنوورییەکان، هەرچەشنە جم و جۆڵ و کردەی گرووپە ڕەشەکوژەکان وبەکرێگیراوان وابەستەو سەر بەدژومنانی گەلی ئێران پێوشوێن دەگرن و لێبڕاوانە بێ ئاکامیان دەکەن.