کانونی دوھەم 14, 2018 13:47 Asia/Tehran
  • بروجێردی: سیاسەتی ئێران لە مەسەلەی مووشەکیدا نەگۆڕە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران پێی داگرت: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هیچ لەونێ لە ناوەوە یان دەرەوەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش دانوستانی لە سەر ناکرێ.

عەلائەدین بروجردی ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس سەبارەت بە نوێ کرانەوەی ماوەی هەڵپەسێردرانی بایکۆتی ئەتۆمیی ئێران و قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی تۆکمەکەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هێنانەئارای شەرت و مەرجی چوارینە لە دانوستانی نوێدا وتی: قسەکانی "دۆناڵد ترەمپ" بە هیچ لەونێ بە کردەوە جێبەجی ناکرێ، لەبەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پەیمانێکی نیودەوڵەتییە و لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشت ڕاست کراوەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی شەممە ١٢ی ژانڤییە ماوەی هەڵپەسێردرانی بایکۆتی ئەتۆمیی ئێرانی نوێ کردەوە. "دۆناڵد ترەمپ" هاوکات چواردە کەس و ناوەندی نوێی ئێرانی بە بیانوویی پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی مووشەکی و مافی مرۆڤ زێدە کرد بە پێڕستی بایکۆتەکانەوە. ناوبراو هەروەها چوار مەرج لەوان گۆڕینی ژمارێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، دەسڕاگەیشتن بە بنکە سەربازییەکان و بایکۆتی مووشەکیی ئێرانی بۆ مانەوە  وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دیاری کرد.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بەهێزتر کران و لێهاتوویی سیستەمی بەرەڤانی و مووشەکیی ئێران بەتایبەت بە سەرنج دانی هەڕەشەکردنە بێ بڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی پێویستە لەبەر ئەوەی کە تەنیا ڕێگای پێشپێگرانە لەهەمبەر ئەو هەڕەشە و مەترسییانەیە بەردەوام لە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.

بروجردی هەروەها وتی: ترەمپ هیچ ڕێگایەکی دیکەی جگە لە نوێ کردنەوەی ماوەی هەڵپەساردنی بایکۆتە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەبەردەمدا نەبوو و بایکۆتی نوێش لە راستیدا هەم بنپێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە و هەم لادانی بە ئاشکرای ئەمریکا لە مافە نێودەوڵەتییەکان.

سەرپەیڤ