دەسپێبوونی ڕێپێوانی گەلی ئێران لە جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاژێری ٩ی سەرلەبەیانیەوە
خەڵکی تێگەیشتوو، سپاسبژێر و شۆڕشگێڕی ئێران هاوکات لەگەڵ سی و نۆهەمین جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە دروشمی "شانازی بە ڕابردوو و هیوا بە داهاتوو" بە ئامادە بوون لە ژوانگەکانی ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان، بە نوێ کردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام و شۆڕشی ئیسلامی، بەشکۆ بوونی بەشداری کردنەکەیان دەخەنە بەرچاوی هەموو خەڵکی جیهان.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لە تارانی پێتەختی ئێرانی ئیسلامی، ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچە جۆربەجۆرەکان و بەتایبەت لە ١٠ ڕێگای سەرەکیی ڕاگەیەندراو بەرەو مەیدانی ئازادی بەڕێوە دەچێ و خوێندنەوەی بەیاننامە و وتاردانی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرنامەکانی دیکەی ئەم ڕێ وڕەسمەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ڕێپێوانی یەوموڵلای ٢٢ی ڕێبەندان هەروەها لە زیاتر لە ١٠٠٠ شار و شارۆچکە و چوار هەزار گوندی سەرانسەری ئێران بەڕێوە دەچێ. زیاتر لە شەش هەزار وێنەگر، وێنەهەڵگر و هەواڵنێر و ڕۆژنامەوان لەوان ٢٥٠ هەواڵنێر و وێنەگری بیانی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە سەرانسەری ئێران ڕووماڵ دەکەن.
ڕێ و ڕەسمی جەژنی شۆڕشی ئیسلامیش کاژێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە خوێندنەوەی قورئان و بڵاو کردنەوەی سروودەکاتی تایبەت بەم ڕۆژە لە مەیدانی ئازادیدا دەست پێ دەبێ و بەیاننامە خوێندنەوە و وتاردانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرنامەکانی دیکەی ئەم ڕێ و ڕەسمەیە.
ڕێگاکانی ڕێپێوان لە تاران بەم چەشنەیە:
ڕێگای ژمارە ١ مزگەوتی ئیمام حسێن(ع) مەیدانی ئیمام حسێن (ع) بەرەو مەیدانی ئازادی
ڕێگای ژمارە ٢ مزگەوتی جامیعەی ئەبووزەر مەیدانی ئەبووزەر بەرەو مەیدانی ئازادی
ڕێگای ژمارە ٣ مزگەوتی ئیمام هادی شەقامی ئاقایی مەیدانی موعەلیم بەرەو مەیدانی ئازادی
ڕێگای ژمارە ٤ مزگەوتی داروسەلام مەیدانی مونیرییە بەرەو مەیدانی ئازادی
ڕێگای ژمارە ٥ مزگەوتی ئەلجەواد مەیدانی هەفتی تیر بەرەو مەیدانی ئازادی
ڕێگای ژمارە ٦ مزگەوتی حەزرەتی ئەمیر (ع) شەقامی کارگەر شوماڵی بەرەو مەیدانی ئازادی
ڕێگای ژمارە ٧ مزگەوتی ئەلمەهدی (عج) شەقامی سەتارخان بەرەو مەیدانی ئازادی
ڕێگای ژمارە ٨ مزگەوتی ئەبولفەزلی سەتارخان بەرەو مەیدانی ئازادی
ڕێگای ژمارە ٩ مزگەوتی ئیمام سەجاد جووتسایدی ئایەتووڵلا ئەشرەفی ئیسفەهانی بەرەو مەیدانی ئازادی
ڕێگای ژمارە ١٠ مزگەوتی ئیمام جەعفەری سادق (ع) فەلەکەی سادقیە بەرەو مەیدانی ئازادی