ئادار 14, 2018 08:24 Asia/Tehran
  •  قاسمی : زەریف ئەمرۆ چوارشەم  سەردانی  کۆماری ئازەربایجان و کازاخستان دەکات

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سێ شەممە وتی: " محەممەد جەواد زەریف"ی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ چوار شەم لە سەرووی شاندێکی رامیاریی سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا، " بەهرام قاسمی" وتیشی زەریف بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی چوار لایانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆماری ئازەربایجان، تورکیا و گورجستان سەردانی باکۆ دەکات .

 وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی زەریف دوای باکۆ بەمەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لە چوار چێوەی پرۆسەی ئاستانە سەردانی کازاخستان دەکات. کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران ڕوسیا، تورکیا بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی دەستەبەر کەرەوەی پرۆسەی ئاستانە ڕۆژی هەیبی لە "ئاستانە"ـی پیتەختی کازاخستان  بەڕێوە دەچێت.

 دانووستانەکانی ئاستانە لە ژەنیڤەری ٢٠١٧ لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران  وهاوکاری ڕوسیا  وتورکیا ، بە مەبەستی دامەزراندنی ئاستی لە سوریا دەستپێکراوە.

ئەنجامی سەرەکی ئەم دانووستانە، بەدی هێنانی ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا دا بووە.

  قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تێرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان  لە وانە بەریتانیا و فەرەنسا بەمەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە .

سەرپەیڤ