ئادار 14, 2018 12:51 Asia/Tehran
  • کوژرانی چەند ئەندامێکی داعش لە لایەن

هێزەکانی حەشدی شەعبی لەمیانەی ئۆپەراسیۆنیک لە رۆژئاوای پارێزگەی کەرکووکی باکووری عێراق توانیان هەشت ئەندامی تەکفیری داعش بکووژن .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە سومەرییە نیوز، هێزەکانی حەشدی شەعبی دوای بۆسە دانان بۆ ڕەشەکوژانی داعش لە گوندی "شەلاکە" لە  رۆژئاوای کەرکووک توانیان هەشت ئەندامی ئەم تاقمە بکوژن.

 " حەیدەر عەبادی" سەرۆک  وەزیرانی  و فەرماندەری هێزە چەکدارەکانی عێراق دیسەمبەری ٢٠١٧، بە فەرمی ئازادی تۆکمەی خاکی ئەم وڵاتەی لە چنگ داعش ڕاگەیاند بەڵام ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنیی ئەم وڵاتە هەروا بەردەوامە. هەوالێکی تر باسی وشداری دانیی " نەعیم عەبوودی" وتە بێژی عەسائیب ئەهلی حەق دەکات لە حاند سەقامگیر بوونی لەشکەرییانی ئەمریکا لە ژمارێک لە ناوچەکان و شارە سۆننە نشینەکان لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ١٢ مای ٢٠١٨ و وتی: لە وەها ڕەوشیک دا ئەگەری دزەو کنە لە سندووقی دەنگ لە ئارادایە .

 وتە بێژی فەرمی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهل ئەلحەق لە دەوڵەتی عێراق داوایکرد تا هەڵوێستێکی بەبڕشتانە لە بارەی چوونە دەری لەشکەرییانی ئەمریکا بگرێتە بەر .

"کامل ئەلزەیدی" ئەندامیی هاوپەیمانی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئامادە بوونی هێزی سەربازی دەرەوەیی لە وڵات کردەیەکی رەتکراوەیە و ڕەنگە ڕەوشی سیاسی عێراق ئالۆزکاوتر بکاتەوە . جەختکردنیی ئەم چالاکڤانە سیاسییە لە سەر پێویستی چوونە دەری لەشکەرییانی ئەمریکایی لە عێراق تا پێش لە هەڵبژاردنەکان هاوکات بووە لەگەڵ وشداری محەممەد ئەلسەهیود، سیاستڤانی عێراقی و ئەندامێکی دیکەی پەرلەمانی نیشتمانی ئەو وڵاتە کە باسی جێبەجێبوونی " پرۆژە پیسەکانی" ،" داگلاس سیلیمان" بالوێزی ئەمریکای کردبوو بە مەبەستی خۆوەردان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، گۆرینی پرۆسە و داڕشتی سیاسی و لە ئاکام دا ملکەچبوونی عێراق بەرامبەر ئەمریکا .

هێزە ئەمریکاییەکان کە لە ساڵی ٢٠١١ بە هۆی شکستی بەردەوام ناچار بە جێ هێشتنی خاکی عێراقبوون لە ساڵی ٢٠١٤ بە بیانووی خەبات دژی داعش لە سەرووی هاوپەیمانییەکی بە ناو نێو دەوڵەتی جارێکی تر چوونە ئەو وڵاتە .

سەرپەیڤ