May 16, 2018 19:12 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ڕۆحانی لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی،هاتنی مانگی ڕەمەزانی لێ پیرۆز کردن.

لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی سبەینێ پێنج شەممە 16ی مای 2018 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لەم پەیامەدا وتیشی: ئەمڕۆ ڕۆڵی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی پتر لە هەر کاتێکی دیکە بۆ پاسەوانی کردن لە شوناسی ئیسلامی نێوانڕەوو هاودەنگی لەگەڵ خەباتی دژی توندوتیژی و توندئاژۆیی تۆخترە و واهەڵدەگرێ کە لە هەمبەر زێدەخوازی و پەیمان شکێنیی پاوانخوازان ڕاوەستن و هەنگاوێکی کارا لە ئاراستەی وەدی هاتنی ئاشتی و دادگەری و ئەهوەنی بۆ هەموو مرۆڤەکان و بەتایبەت موسڵمانانی جیهان هەڵگرن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، هیواداری دەربڕی : بە دەست پێ بوونی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، گیانێکی تازە بەبەر جەستەی تەواوی مرۆڤە بیرچاکەکاندا بکرێت و بشێ بە هانا بردن بۆ حەقیقەت و ڕاستی و شوناسی گیان پەروەری ئەم مانگە پرشنگدارە، پەیوەندییەکی قوڵ لەگەڵ داهێنەری تاقانەدا دابمەزرێنرێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها تەندروستی، سەرکەوتنی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، تەناهی و بەختیاریی بۆ موسڵمانان بە ئاوات خواست.

ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ هاوشانەکانی خۆی لە وڵاتانی ئیسلامی ، گەییشتنی مانگی متفەڕکی ڕەمەزانی لە دەوڵەت و گەلانی موسڵمان پیرۆز کرد.

سەرپەیڤ