قاسمی: کردەوەی پەرلەمانی کەنەدا، هەڵەیەکی ستراتژیکە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەسەند کرانی گەڵاڵەی بەرتەسک کردنی پێوەندی لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی کەنەدا، ئەم گەڵاڵەیەی بە هەڵەیەکی ستراتژیک وەسف کرد .
پەرلەمانی کەنەدا ڕۆژی سێ شەممە بە پەسەند کردنی گەڵاڵەیەک، دەوڵەتی ئەم وڵاتەی لە درێژەی هەرچەشنە وتووێژ بەمەبەستی دامەزراندنی پێوەندی سیاسی لەگەڵ ئێران، بوارد .
بەهرام قاسمی ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ئیدانە کردنی پەسەند کرانی ئەم گەڵاڵەیە لە پەرلەمانی کەنەدا وتی : خرانەبەر باسی وەها کەڵاڵەیەک لەبەر نەبوونی زانیاری دروست وشیاوی یاسادانەرانی کەنەدایی هەڵوێستی ڕوون و مەنتقی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەنگار بوونەوەی دیاردەی وەیشوومی تیرۆریزمە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بیرورای گشتیی جیهان، تۆمەتی ببێ بنەما و ناشیاو وەک داکۆکی کردنی ئێران لە تیرۆریزم قەبووڵ ناکات، وتیشی : خەڵکی ئێران لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوو بۆ خۆی یەکێک لە قوربانیانی تیرۆریزم بوونە.
قاسمی پێداگری کرد : خەڵکی ئێران بە سەرنجدان بە بنەمای ئەخلاقی و فێرکاری فەرهەنگی نەرینی خۆی ، هەمووکات پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆریزمیش بووە.
ناوبراو هەروەها وشداری دان سەبارەت بە دواهاتی پەسەند کرانی گەڵاڵەی ناشیاو و بێ بنەما، هیواداری دەربڕی : دەوڵەتی کەنەدا بە ئاگاداری تۆکمەوتەواو لە سیاسەتەکانی ڕوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران وبە تێگەیشتن لە ڕەوشی هەستیاری ئەمرۆی ناوچە و جیهان، پێش بە پەسەند کرانی ئەم گەڵاڵەیە و کارتێکەری تێکدەرانەی بەسەر پێوەندی دوو وڵات بگرێت.