ته‌مووز 13, 2018 07:52 Asia/Tehran
  • قاسمی: دڵگرانی ناتۆ لە پڕۆگرامە مووشەکیەکەی ئێران بێ بێ بنەمایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاگەیەندراویی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەندامی ناتۆ، وتی: بێ گومان دڵگرانی دەربڕینە بێ بنەماکانی ناتۆ سەبارەت بە پڕۆگرامە مووشەکیەکەی ئێران، هیچ کاریگەریەک دانانێتە هەڵوێست و بەرنامەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێناو پاراستن، پەرەپێدان و بەهێزترکردنی تواناو گەڵاڵەی بەرەڤانیی مووشەکیەکەی.

سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی خۆیدا لە بەیاننامەیکدا، نیگەرانیان دەربڕی بەرامبەر بە دزە و دەسەڵاتی ناوچەیی و بەرنامەی مووشەکیی ئێران.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە وتیشی: وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کە بێ گومان باش ئاگادارن لە راپۆرتە پەیتا پەیتا و بێ بڕانەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە چالاکی و پێبەندیی ئێران بەرامبەر بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی، لە جیاتی ئەوەی هەوڵ بۆ خۆشحاڵ کردنی کاربەدەستانی ئەمریکایی بدەن، باشتر وایە نیگەرانی پێبەند نەبوونی یەکێک لە ئەندامانی خۆیان بن بەرامبەر بە ئەرک و ئەستۆگرییە نێودەوڵەتییەکانی لە پرس و بابەتی جۆربەجۆر لەوان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: بەرنامەی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک هەر بنپێکەری بڕیارنامەی ٢٢٣١ نییە، بەڵکوو بە تەواوەتی یاسایی و بەرەڤانییە و ئێرانیش هەر وەک هەموو وڵاتانی سەربەخۆی جیهان، مافی کەڵک وەرگرتن لە بەرنامە یاساییە سەربازی- بەرەڤانییەکان بۆ بەرگری لە بەرژەوندی، خەڵک و وڵاتەکەی بۆ خۆی بە ڕەوا دەزانێ.

قاسمی سەبارەت بە دەوری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەیش وتی: ئێران تا بووە خوازیاری هاوکاری و وتووێژی نێوناوچەیی لەگەڵ دراوسێکانی بووە و هەموو هەلێکی قۆستۆتەوە بۆ دەسپێبوونی ئەو وتووێژ و دیالۆگانە لەگەڵ دراوسێکانی بە هەر لەون و شێوازێک.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش ئەوەی ژمارێک وڵاتی ئەندامی ناتۆ دەس کەنە وەڕێ خستنی هاوپەیمانیی ڕواڵەتی و بێسوود بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و لە کاتێکدا کە تیرۆریستان لە ژمارێک لە هەر ئەو وڵاتانەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەڕێ کەوتبوون، بە تەگبیر و هەوڵی بێ وچان دەستی کردە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەروەردە و هەناردە کراوی ڕۆژاوا و لە ئاکامدا دەورێکی گرینگی گێرا لە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتدارێتیی  و حکومەت کردنی گرووپە پڕمەترسییە تیرۆریستییەکانی وەک داعش لە ناوچەکەدا.