دیداری نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڤیەن لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دەسەڵاتدارانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی جێگیر لە ڤیەن لە گەڵ " درمانجاە جومالا " باڵوێز و نێونەری هەمیشەیی ئەندونزیا لە ڤیەن و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی دەسەڵاتدارانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دیدار و وتووێژی کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی ئیسنا ؛ درمانجاە جومالا باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئەندونزیا لە ڤیەن ، لەو دیدارەدا هیواداری دەربڕی : هاوکاریەکانی ئێران و ئەندونزیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان زیاتر لە ڕابردوو هێزمەندتر بکرێت . باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئەندونزیا لە ڤیەن وتیشی : هاوکاریەکانی نزیکی ئێران و ئەندونزیا لە ڕێکخراوە نوێنەتەوەییەکان و هەروەها کۆمەڵگاگەلێک وەکوو بزووتنەوەی بێ لایەنەکان و گرووپی 77 وڵاتی ڕوو لە گەشە ، دەبێ لە پێناو ئامانج و فەرمانبەریەتیەکانی ئەو گرووپانە پەرە بستێنێ . جومالا کە سەرۆکایەتی دەورەیی ئەنجومەنی دەسەڵاتدارانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە ئەستۆ دایە ، هەروەها وێڕا ی ئاماژە بە دانیشتنی بەردەمی ئەنجومەنی دەسەڵاتداران وتی : چاوەڕوان دەکرێت کە ڕاپۆڕتی بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەو دانیشتنە ، هەر وەکوو ڕاپۆڕتەکانی ڕابردووی پێبەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری باش و بنیاتنەری لە گەڵ ئاژانس لە پێناو جێ بە جێ کرانی بەرجام بێت . کەزم غەریب ئابادی یش لەو دیدارەدا سەرەڕای کارشکێنیەکانی دەوڵەتی هەنووکەیی ئەمریکا و چوونەدەری یەک لایەنەی و نایاسایی ئەو وڵاتە لە بەرجام کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڕیاری دا درێژە بدات بە هاوکاریەکانی هاوبەش و ڕێکارەکانی لە سەر بنەمای چەن لایەنە خوازی . باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڤیەن هەروەها وێڕای ئاماژە بە دان پێدانانی ئاژانس سەبارەت بە پێبەندی تۆکمەی ئێران بە بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی بەرجام ، لە یازدە ڕاپۆڕتی بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە ئەنجومەنی دەسەڵاتداران ، جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی درێژەی سەربەخۆیی سیاسی و گرینگی نەدانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤوکی بە گۆشارەکان .