ئه‌یلوول 10, 2018 13:11 Asia/Tehran
  • سزادران و بەگژداچوونی دەسدرێژکاران، لە فەرمانیی کاری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

دوابەدوای بشێوکردنی چەند مانگی ڕابردووی ناوچە سنوریەکان لەلایەن گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێگیر لەهەرێمی کوردستانی ئێراق سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمیانەی ڕاگەیێندراوێکدا، رایگەیاند؛ رۆژی شەممە لەئاکامی هەڵمەتێکی سەرکەوتوو شوێنی جێگیربوون و کۆڕی سەرۆکانی یەکێک لەو گرووپە دڕندەکارانەو ناوەندی ڕاهێنانی تیرۆریستانی سەربەو پارتانەی بە حەوت مووشەکی زەوی بەزەوی کورتبڕ، پێکاوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەو ڕاگەیێندراوەدا، ڕایگەیاند: دوابەدوای گرینگی نەدانی سەرانی ئەو گرووپ و تاقمانە بە وشدارییە جیددیەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ ئیرادەی ئێران بۆ هەڵچنین ولەناوبردنی بنکەو پێگەکانیان و پێویستیی کۆتایی هێنان بە شەڕخوازیی و کردەی دەسدرێژکارانەو تیرۆریستی دژ بەئێران، یەکەی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سپای پاسداران، ناوەندی پیلانگێڕیی لەدژ ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی تێکشکان.

لەو پەلامارەدا دەیان کەس لە سەران و دەس وپێوەندییە گرینگەکانی تاقمی تیرۆریستی کوژران و یان بریندار بوون

.

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەسرە

دەس وپێوەندیی تیرۆریستانی سەر بە ئەمریکاو ئیسرائیل کە بەپارەو وادەو بەڵێنی ژمارێکی رژیمی ناوچە لەهەوڵی کێشەسازکردن بۆ ئێراندان، بە شیکردنەوەیەکی هەڵە، لەسەر ئەو ڕایەن کە بە شەڕنانەوەو دەسدرێژی کردنەسەر سنوورەکانی ئێران دەتوانن گۆڕانێک لەهاوکێشە ناوچەییەکان بەدی بێنن.

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەسرە

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەسرەو پەلاماردرانی کۆنسولخانەی ئێران لە ئێراق و چوونەسەری ئاستی هەوڵە تیرۆریستییەکان لەناو سنوورەکانی ئێران، ئاڵقەگەلی پیلانێکن کە بێتوو وشیار نەبین، زیاتر ڕیشە دادەکوتێ. بەبڕوای زۆرێ لە کارناسان و شارەزایان، خولی نوێی بوارخۆشکران بۆ هێنانەدی قەیران بەئامانجی خستنەژێر کارتێکەریی پەیوەندییەکانی ئێران وئێراق دەس پێ بووە. ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزە بەرگریکارەکانی ئێران، توانا و دەسەڵاتی ڕەچاوکردن و جێ بەجێ کردنی هەرچەشنە ڕاوتەگبیرێکیان لە دەورووبەری خۆیان هەیەو کاتێک بگەنە ئەو ئەنجامە کە وشداریی و هێڵە سوورەکان لەلایەن کەسانی شەڕخواز لەناوچەدا پێشێل دەکرێ، لە وەڵامدانەوە بە هەڕەشەکان و بەرپەرچ دانەوەی شەڕخوازییەکان، چرکەساتێک گومان ناکەن و هەڕەشەکەر، لەگەڵ وەڵامێکی پتەو و پەژیوانکەرەوە بەرەوڕوو دەکەن.

بنکەی سەرکردایەتیی تیرۆریستانی داعشی لە دێرەزووری سووریا

بەرلەوەش، لەمانگی ژۆئەنی٢٠١٧ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وەڵامدانەوە بەپەلاماری تیرۆریستانی سەر بەداعش لە تاران، بنکەی سەرکردایەتیی تیرۆریستانی داعشی لە دێرەزووری سووریا مووشەکباران کرد و ئیرادەو توانای ئێرانی خستەڕوو بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم و هەڕەشەو گوڕەشە ئاسایشییەکان.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەبابەتێکدا لەژێرناوی ئێران بە تێگرتنی مووشەک، تیرۆریستانی لە سوریا تەمێ کرد، نووسی: هێرشی مووشەکیی ئێران، نیشانەی دەسەڵات وهێزی ڕوولەگەشەی ئێرانە.

سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری سپای قودس

سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری سپای قودس لە یەکێک لە وتاردانەکانی دەڵێ؛ کاتێک لایەنی بەرامبەر جیاوازی دانەنێ لەنێوان خەڵکی ئاسایی لەگەڵ پیاوانی جەنگی و تەنیا کوشتن بەلایەوە گرینگە، هەرچەندەش کوژراوان بێتاوان بن، ئیدی دیپلۆماسی بێ کەڵکە بەڵکوو دەبێ لەبەرامبەریاندا جەهاد بکرێت.

ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو قۆناخە هەستیارەدا ژیرانەو هۆشیارانە ، لەحاند ئەو هەڕەشەو گوڕەشە ئاسایشییانەی لە دەورووبەریدا دەکرێ وکارتێکەرییەکەی لەسەر ئاسایشی ناوخۆی ئێران، هەندێ هەنگاوی خستووەنێو بەرنامەی کاری خۆیەوە. هەربەوجۆرەی لە ڕاگەیێندراوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە؛ بەسەرنجدان بە ئامانجەکانی پشتی پەردەی دەس وپێوەندییە شەڕخوازەکان و تیرۆریستان لەناوچە، ئیرادەی ئێران لەسەر هەڵچنینی بنکەو پێگەکانی تیرۆریستان و کۆتایی هێنان بە کردەی دەسدرێژکارانەو تیرۆریستیی دژ بەئێران، جیددییە.

 

سەرپەیڤ