ویلایەتی : نەتەوەی ئێران بە متمانە بە خۆ بوون و پاراستنی سەربەخۆیی لە هەمبەر هەموو بایکوتەکان خۆڕاگری دەکات
یاریدەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : نەتەوەی ئێران بە متمانە بەخۆبوون و پاراستنی سەربەخۆیی لە هەمبەر هەموو بایکوتەکان وڵاتانی ڕۆژئاوایی خۆڕاگری دەکات .
عەلی ئەکبەری ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نوێنەتەوەیی ڕۆژی یەکشەمە لە کۆڕی پەیامنێراندا سەبارەت بە خول ی نوێ بایکوتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دژی ئێران وتیشی ئەزموون سەلماندویەتی کە هەرکات نەتەوەی ئێرانپشت ئەستوور بە خۆی بووە توانیویەتی بە متمانە بە خو بوون لە کێشەکان و لەمپەرەکان تێپەڕێ . ویلایەتی وتیشی باشترین وێنە لە حەوزەی کەرەستەی بەرگری کە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیەوە تا بە ئەمڕۆ ڕۆژئاواییەکان هەموو هەوڵی خۆیان بەکار هێناوە تا زەبر یدەن لە کەرەستەی بەرگریانەی ئێران و بەساز و کارگەلی جوراوجور کارێکیان کردووە تا کەرەستەی بەرگریکارانە نەگاتە ئێران بەڵام پسپووڕانی ئێرانی لە دەسکورتیدا توانیان سەرکەوتنگەلێکی زۆر بە دەس بێنن .