تەخت رەوانچی : دەرفەتی ئوروپا لە بەرجامدا هەمیشەیی نیە
جێگری نوسینگەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رۆژی سێشەممە لە دانیشتنی " هاریکاریەکانی ئوروپا ، ئێران و داهاتووی بەرجام " لە بروکسێل جەختی کردەوە دەرفەتی ئوروپا بۆ نواندنی بەرپرسایەتیەکانی لە بەرجامدا هەمیشەیی نیە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، مەجید تەخت رەوانچی بە ئاوڕدانەوەیەک لە کردەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە 15 ساڵی رابردوودا لە بواری ناڤۆکی ، ئاماژەی کردە شێوازی بەرپرسانی تاران و بڕوای ئێران بە وتووێژ و هاریکاری و وتی : مانەوەی هەر رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی پێویستیی بە بەجێ هێنانی بەڵێنەکان لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە هەیە .
جێگری نوسینگەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رەخنەی گرت لە هەنگاوی نایاسایی و نابەرپرسانەی حکومەتی ئەمریکا لە چوونەدەر لە بەرجام و گوتی : کۆمەڵی جیهانیی نابێ لە بەرامبەر ئاکاری مەترسیداری ئەمریکا بێدەنگ بێ .
رەوانچی ئاماژەی کردە هەوڵەکانی ئێران بۆ جێگیرکردنی سەقام لە رۆژهەڵاتی ناڤین و پاراستنی سەروەریی یاسا لەپێوەندیی نێوان حکومەتەکان و خوازیاری بەڵێنی کردەیی وڵاتانی ئوروپی بوو لە حاند ئەرکەکانیان لە چوارچێوەی بەرجامدا .
حکومەتی ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ لە کردەیەکی یەکلایەنەدا، وێڕای چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، گەڕانەوەی ئابلۆقەکانی ئەو وڵاتە بەدژ ئێرانی ڕاگەیاند.
بەریتانیا، فەڕانسە، رووسیا، چین، ئاڵمان ویەکێتی ئوروپا وەک لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی جەختیان کردووە کە لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن و پێوشوێنی میکانیزمە دراڤییەکان دەگرن بۆ پاراستنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێراندا سەرباری سەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا.