تشرینی دووه‌م 10, 2018 16:12 Asia/Tehran
  • زەریف: سیاسەتەکانی ئەمریکا ناتوانێ جیهان زیندانی بکاو بەبارمتەی بگرێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتەکانی ئەمریکا ناتوانێ جیهان زیندانی بکاو بە بارمتەی بگرێ.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە دیمانەیەکی ڕادیۆیی بەئاماژە بەوەی کە دەسەڵات وهێزی ئابوریی ئەمریکا ، دەسەڵاتێکی سەرنجڕاکێشە، وتی: ڕەفتاری حکومەتی ئێستای ئەمریکا بەپێچەوانەی یاساو ڕێسا جیهانییەکانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا لە یۆنسکۆ، پەیمانەکانی پاریس، نەفتاو ترانس پاسیفیک و ڕێککەوتنی ئەتۆمی چووەتەدەر کە پێشاندەری سەرەڕۆیی حکومەتێکە کە بەگوێرەی مەنتقی زۆرەملێ دەجوڵێتەوە.

زەریف لەدرێژەی قسەکانیدا بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران توانیویەتی هەلومەرجێک بەدی بێنێ هەتا سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئیدیعا بکات، گەورەترین کڵاو لەسەر ئەمریکا نراوە، وتی: ئەوەی وا ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجامی دا، ئەوە بوو کە پیلانگێڕیی بەدەیان ساڵانی ئەمریکا بۆ ئەوەی ئێران بە مەترسی و هەڕەشە پێشان بدات بۆسەر ئاشتی وئاسایشی لەبەین بردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ڕێککەوتنی ئەتۆمی بڕیارنامەکانی بڕگەی حەوتی ئەنجومەنی ئاسایش لەدژ ئێرانی هەڵگرت و کۆدەنگیی جیهانی لەدژ کۆماری ئیسلامی شکاند، لەڕاستیدا ئەو بۆچوونەی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا لەهەڕەشەی ئاسایشی بۆ ئێرانیان دروست کردبوو، لەبەین بردو سەرمایەنانەوەی چل ساڵانی ڕژیمی زایۆنی و سەعوودیاو ژمارێک وڵاتی دیکەی بۆ ئەوەی ئێران وەک مەترسی لەناوچەدا پێشان بدەن، لەبەین بردووە.

سەرپەیڤ