کانونی یه‌که‌م 06, 2018 18:28 Asia/Tehran
  • پەیوەست بوونی پاکستان بە ھەوڵەکانی ئێران لە  کۆتایی ھێنان بە شەڕی دژی یەمەن

سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند: ئیسلام ئاباد بە پێ داخوازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھەوڵی کۆتایی ھێنان بە شەڕی یەمەن و دامەزراندنی ئاشتی لەو وڵاتەی دەست پێ کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، عمران خان ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: پاکستان خوازیاری کۆتایی ھێنان بە ھەموو قەیرانەکان لە ناوچەکەیەو لەم چوارچێوەیەدا بە ھەوڵەکانی ئێران بۆ دامەزراندنی سەقام و ئاسایشت لە یەمەن دا پەیوەست دەبێت.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان پێی داگرت: ئیسلام ئاباد بەبڕشتانە ڕاوێژی خۆی لەگەڵ عەرەبستاندا بە مەبەستی دەست ڕاگەییشتن بە  ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕو پێکدادانەکان لە یەمەن دەست پێ کردووە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ