کانونی یه‌که‌م 07, 2018 12:09 Asia/Tehran
  • ئوراسیا تەبایی نامەی ناوچەی ئازادی بازرگانی لەگەڵ ئێرانی پشت ڕاست کردەوە

کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی یەکیتیی ئابووریی ئوراسیا لە سەنپێتێرزبوورگی ڕووسیا بەڕێوەچوو و لەودا تەبایی نامەی دیاری کردنی ناوچەی ئازادیی بازرگانی لەگەڵ ئێران پشت ڕاست کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بە گێڕانەوە لە مێدیاکانی ڕووسیا، سەرانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا هەگبەیەکی بەڵگەیان واژۆ و مۆر کردووە کە لە نێو ئەو بەڵگانەدا بودجەی جێبەجێ کرانی تەبایی نامەی دیاری کردنی ناوچەی ئازادیی بازرگانی لە نێوان ئەم یەکێتییە و وڵاتانی ئەندامی لە لایەکەوە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەنی دیکەوە بەدی دەکرێ.

تەبایی نامەی کاتیی دیاری کردنی ناوچەی ئازادی بازرگانیی لە نێوان یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا و ئێران، ١٧ی مانگی ساڵی ٢٠١٨ لە شاری ئاستانەی کازاخستان واژۆ و مۆر کرابوو.

لە تەبایی نامەی کاتیی دیاری کردنی ناوچەی ئازادی بازرگانیی لە نێوان یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەرک و ئەستۆگرییەکانی دوو لایەن سەبارەت بە بەرتەسک کردن و یان لابردنی مافی گومرکی و لەمپەری ناگومرکی بۆ هەندێ کەل و پەل و شت و مەک لە ئاراستەی پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووریی و بازرگانیی دوولایەن پێناسە کراوە.

کۆبوونەوەی سەرانی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا ڕۆژی پێنجشەممە بە سەرۆکایەتیی "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سەن پێتێرزبوورگ بەڕێوە چوو و لەودا سەرۆک کۆمارانی بلاڕووس، کازاخستان و قرقیزستان و سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان بەشدارییان کرد.

 

سەرپەیڤ