کۆتایی سەرکەوتوانەی مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97
هەشتەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 ئەمڕۆ هەینی بە گەیشتن بە هەموو ئامانجە دیاریکراوەکان ، لە ئیسفەهانی ناوەندی ئێران کۆتایی هات .
ئەمیر سەرتیپی فڕۆکەوان عەلیڕەزا ئەنگیزە وتەبێژی هەشتەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 ی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران رۆژی هەینی لە نێو پەیامنێراندا ، بە دەبڕینی رەزامەندیی لە کردەوەی فڕۆکەوانانی لاوی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران گوتی : لەم مەشقە سەربازیەدا ئەرتەشی ئێران بە هەموو ئامانجە دیاریکراوەکانی گەیشت .
سەرتیپ ئەنگیزە وتیشی : هەشتەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 بە پێی مەیدانی شەڕی راستەقینە و بە دەکارهێنانی چەکوچۆڵی سازکراوی نێوخۆ بەڕێوە چوو .
وتەبێژی هەشتەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 جەختی کردەوە : لەم مەشقە دا جۆرەکانی موشەکیی لەیزەری ، راداری و چەشنەکانی رۆکێت و بۆمبی زیرەک و سیستمی پێوەندیی سازکراوی پسپۆڕانی پیشەسازیی بەرگریی ئێران کەڵکیان لێوەرگیراو تاقی کرانەوە .
مەشقی سەربازیی گەورەی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 کە ئەمڕۆ هەینی کۆتایی هات ، رۆژی پێنجشەممە دەستپێبوو .