کانونی دوھەم 17, 2019 13:49 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری: چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە پێویست و زەروورییە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر پێویستیی ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،سەرداری سەرلەشکر موحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری ئەکتای ئەسداف سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجان لە باکو، وێڕای ڕاگەیاندنی داکۆکیی ئێران لە سەروەریی خاک و پارێزرانی سنوورەکانی کۆماری ئازەربایجان وتی: ئێران سوورە لە سەر قووڵ کردنەوەی زیاتری پەیوەندییە سیاسی، ئابووری ، ڕۆشنبیری و سەربازییەکانی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان.

سەرداری سەرلەشکەر موحەممەد باقری وتیشی: پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە ھەل و مەرجی وێستادا گەلێک پێویستترە.

ئەکتای ئەسداف سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجانیش لەم دیدارەدا کۆماری ئازەربایجان و ئێرانی وەک دوو وڵاتی دۆست و برا ناوبردو وتی: دیالۆگی لوتکەیی لە بواری سیاسی شوێنێکی ئەرێنیشی لە سەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئێران داناوە.

سەرلەشکەر موحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بانگێشتنێکی فەرمیانەی زاکر حەسەنۆف وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئازەربایجان سەردانی باکوی کردووە.

سەرپەیڤ