ئادار 14, 2019 09:05 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: پەیوەندییەکانی دوو نەتەوەی ئێران و عێراق پتەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ھیچ وڵاتێک ناتوانێ مەودا بخاتە نێوان دوو نەتەوەی ئێران و عێراقەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆتایی گەشتە سێ ڕۆژەکەی بۆ عێراق شەوی پێنج شەممە لە کاتی گەییشتنی بە تاران، ئەو گەشتەی بە خاڵێکی وەرچەرخان زانی و ھیوای خواست: گەشتەکەی بەستێن خۆشکەری گەشەی پەیوەندییەکان و بە قازانجی ھەردووک نەتەوەکەو ناوچەکەش بێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: لە دانوستانە دوو قۆڵییەکاندا پێ لە سەر ئەوە داگیرا کە پەیوەندییە گەرم و گوڕەکانی ئێران و عێراق بە جۆرێک دابڕێژرێت کە ئەم پەیوەندییانە لە قۆناغی دواتردا بە پەیوەست بوونی وڵاتانی دیکەش ببێتە پەیوەندییەکی سێ قۆڵی.

ڕۆحانی جەختی کرد: لە بواری پرسی ئاسایشتی و ناوچەییش دا لێکگەیینی باش ھەبوو، بەتایبەت کە بەیاننامەیەکی ھاوبەشی گرینگ لە لایەن ھەردووک وڵاتی ئێران و عێراقەوە دەرکراو بەڵگەنامەی گرینگی زۆر واژۆ کرا.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بابەتگەلێکی گرینگی وەک پرسی سنووری ھاتە ئاراوەو ھەردووک لا لە سەر پەیمانی ١٩٧٥ و ڕێککەوتنی خاوێن کردنەوەی چۆمی ئەڵوەن پێمان داگرت کە دیارە ئەمەش بۆ خەڵکانی پارێزگای خوزستان و باشووری ڕۆژئاوای ئێران گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە لە دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کرا کە بۆ پەرە پێ دانی گەشتیاری دەرکردنی ڤیزە بۆ گەشتیاران دەکرێتە بەلاش، وتی: عێراق لە ساڵێکدا سێ ملوێن گەشتکار ڕەوانەی ئێران دەکات و ئێرانیش لە ساڵێکدا پتر لە دوو ملوێن دەنێرێ بۆ عێراق، کەوا بوو پرسی گەشتکاری لە ڕووی ڕۆشنبیری، ئابووری و سیاسییەوە بۆ ھەردووک وڵات گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، عێراقی وەک یەکەم مەبەستی کاڵاو شت و مەکی ناردەی ئێران زانی و وتیشی: ھەر لەم ئاراستەیەدا بۆ ئاسانکاری لە چالاکییەکانی بازرگانانی دوو وڵات لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کرا کە لە ڕەوتی دەرکردنی ڤیزە لە چاو ڕابردوو ئاسانکاریی زیاتر بکرێت، چونکو ڕۆڵی ھەڵسوڕاوانی ئابووری و بەرھەمھێنەرانی ئێرانی لە عێراق بۆ چەسپێندرانی پەیوەندییە بازرگانییەکان گەلێک گرینگە.

 

.

 

 

 

سەرپەیڤ