ئاب 01, 2019 17:50 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ بایکۆتەکان دژی

یەکێتی ئەورووپا، نەیاریەتی کردووە لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕاشیگەیاند درێژە ئەدات بە هاوکاریی لەگەڵ ئەو دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری دەنگ وباسی ئێم،بی، ئێس نیوز، یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بە یاننامەیک ڕایگەیاند ئەم یەکێتییە لە بریاری ئەمریکا لەبارەی بایکۆتکردنی موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەداخەوەیە و درێژە ئەدات بە هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو دا.

کۆمیسیۆنی ئەورووپایش ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەم بڕیارە بەداخەوەیە و بە سەرنج لە پاراستنی کاناڵەکانی دیپلۆماتیک،بە هاوکاری لەگەڵ زەریف وەکوو پایەبەرزترین دیپلۆماتی ئێران درێژە ئەدات.

وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکا لە درێژەی تێکەوتن و ئێعتیادی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە بایکۆت، بەیانی پێنجشەممە بەکاتی تاران ناوی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە لیستەی کەسانی بایکۆتەکانی خۆی داناوە.