بەپەرۆشبوونی ئێران لە بەربەستی دانان بۆ شارومەندان لە ناوچەی کشمیر
ئاب 13, 2019 14:27 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەرۆشی خۆی نیشاندا لە بارودۆخی سەخت و ئەستەمی ئاسایشیی شارومندانی ئاسایی ناوچەی کشمیر و هەروەها بەربەستی دانان بۆ موسوڵمانانی ئەم دەڤەرە .
سەید عەباس موسەوی رۆژی سێشەممە بە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی هەندێ دەنگوباس لە بارەی دۆخی ئاسایشیی ناوچەکانی کشمیر ، لە کاربەدستانی هیندستانی ویست هەرچی خێراتر ژیانی خەڵک بۆ باری ئاسایی بگەڕێتەوە ، تا خەڵکی ئەم ناوچەیە بتوانن سوود لە هەموو مافە ئاسایی و ناسراوەکانی خۆیان وەرگرن .
حکومەتی هیندستان رایگەیاند ، بڕگەی ئیمتیازە تایبەتیەکانی حکومەتی کشمیری ژێر کۆنتڕۆڵی هیندستانی کە لە دەستووری هیندستاندا بۆ ئەو ناوچانە لەبەر چاو گێراوە هەڵوەشاند .
هەروە ها سەرچاوە کشمیرەکان رۆژی یەکشەممەی رابردوو باسی دانانی بەربەستیی نوێیان کرد لە کشمیری ژێر دەسەڵاتی هیندستان .