ئه‌یلوول 12, 2019 07:45 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەکرۆن دا: لە ڕوانگەی ئێرانەوە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ھەل و مەرجی بایکۆت دا ھیچ مانایەکی نییە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرانسا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بە کشانەوەی لە ڕێککەوتنی بەرجام وەکوو ڕێککەوتنێکی چەند لایەنەی نێونەتەوەیی لە ڕاستی دا لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆی دزیوەتەوە، پێی داگرت: لە ڕوانگەی دەوڵەت و مەجلیس و جەماوەری ئێرانەوە لە ھەل و مەرجێکدا کە بایکۆتەکان ھەروا بەردەوامن، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ھیچ ماناو واتایەکی نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیاری گەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە ئەگەر بێتوو ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەرووپادا یەکلایی بێتەوە، ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنە بەرجامییەکانی و کۆبوونەوەی ئێران و پێنج کۆ یەکیش تەنیت کاتێک  ڕێی تێ ئەچێ کە بایکۆتەکان ھەڵگیرێن.

سەرۆک کۆماری ئێرڕانی ئیسلامی وێڕای ڕێزگرتن لە ھەوڵەکانی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» ی سەرۆک کۆماری فەرانسا ، تیشکی خستە سەر ھەنگاوی سێھەمی ئێران لە ئاراستەی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی و پێی داگرت: ھەنگاوی سێھەک لە ژێر چاودێریی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دا بەڕێوە دەچێت و بەم پێیە بۆ گەڕانەوەش دەبێت.

ڕۆحانی ھەروەھا پتەوبوونی ڕێککەوتنی بەرجام و  دابین کرانی ئاسایشت لە ڕێگائاوییەکانی جیھان لەوانە کەنداوی فارس و دەریای عومانی وەک دوو ئامانجی گەورەی ئێران لێکدایەوەو ئەمەی بە قازانجی جیھان و لەوانە یەکێتیی ئەورووپاو تەنانەت ئەمریکا زانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕێککەوتنی بەرجام دەرفەتێکی مەزن بوو بۆ ھەموو لایەک ھەتا لە ئابووریی ڕوولەگەشەی ئێراندا بەشدار بن و سەرمایە بنێنەوە، وتیشی: یەکێتیی ئەورووپاو بەتایبەت فەرانسا وا ھەڵدەگرێت کە ڕۆڵی خۆی بۆ پاراستنی بەرجام بە یاشی بگێڕن.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» ی سەرۆک کۆماری فەرانساش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای شی کردنەوەی ھەنگاوو دانوستانە تێروتەسەلەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی سەبارەت بە ھەگبەی پێشنیارکراوی ڕێککەوتنەکان، وتی: فەرانسا لە سەر ھەوڵەکانی بۆ ڕاپەڕێندرانی بڕگەکانی ڕێککەوتنی بەرجام و گەییشتن بە لێک گەیینێکی یەکجاری بەردەوام دەبێت.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» ی سەرۆک کۆماری فەرانسا ھەروەھا ھەوڵ و بەرنامەکانی داھاتووی وڵاتەکەی بۆ بەردەومیی دانوستان و گەییشتن بە لێک گەیینێکی یەکجاری شی کردەوە.

سەرۆک کۆمارانی ھەردووک وڵات لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا لە سەر ئەوەش ڕێککەوتن کە ڕاوێژەکانیان پێکەوە بەردەوام کەن.