تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 15:32 Asia/Tehran
  • دژایەتیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەڕ  ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا

وەزارەتی کاروباری دەروەی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد: وەزارەتی کاروباری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری تێگەییشتن لە پەرۆشییە ئاسایشتییەکانی تورکیا وەک بەجارانیش ڕایگەیاندووە ، ھەنگاوی سەربازیی نەک ھەر بە ڕێگایەک بۆ ڕەواندنەوەی ئەو پەرۆشییە ئاسایشتییانە نازانێت، بەڵکو لەو باوەڕەدایە کە دەبێتە ھۆی وەدی ھاتنی کۆمەڵێک زیانی ماددی و مرۆڤیی بەربڵاویش و بەم پێیە دژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەو ھەنگاوەی تورکیادا ڕادەگەیەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی فەرمانگەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا ھاتووە: وەزارەتی کاروباری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بارەی ئەو ھەنگاوە سەربازییەی تورکیا لەنێو سەرزەوینەکانی سوریاو بە سەرنجدانی بەبڕشتانەی ڕەوشتی مرۆڤی و ئەو مەترسیانەی کە ھەڕەشە لە گیانی کەسانی سڤیلی دانیشتووی ناوچە شەڕ تێکەوتووەکان دەکەن، جەخت لە سەر ڕاگیرانی دەستبەجێی ھێرشەکان و کشانەوەی لەشکریانی تورکیا لە خاکی سووریا دەکاتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە: وەزارەتی کاروباری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری تێگەییشتن لە پەرۆشییە ئاسایشتییەکانی تورکیا وەک بەجارانیش ڕایگەیاندووە ، ھەنگاوی سەربازیی نەک ھەر بە ڕێگایەک بۆ ڕەواندنەوەی ئەو پەرۆشییە ئاسایشتییانە نازانێت، بەڵکو لەو باوەڕەدایە کە دەبێتە ھۆی وەدی ھاتنی کۆمەڵێک زیانی ماددی و مرۆڤیی بەربڵاویش و بەم پێیە دژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەو ھەنگاوەی تورکیادا ڕادەگەیەنێت.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی کاروباری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەک بەجاران ڕایگەیاندووە، ھەل و مەرجی ئێستای ناوچەکە بە دەرەنجام و دەرھاویشتەی دەستوەردانی واوەناوچەیی بە تایبەت لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەزانێ و لە سەر بنەمای ڕوانگەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی بارستایی ناوچەیی، ئامادەیی خۆی بۆ ھەرچەشنە ڕۆڵگێڕانێک لە نێوان ھەرووک وڵاتی سووریاو تورکیا ڕادەگەیەنێت، وەک چۆن لە ئێستاش دا پەیوەندیی لەگەڵ ھەردووک لادا ھەیە و لەو باوەڕەش دایە کە چارەسەریی ناکۆکییەکانی ئێستا بەس لە ڕێگای ھەوڵی ئاشتیانەو بە ڕێزگرتن لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا و ھەروەھا ڕەچاو کردنی ڕێککەوتنەکەی ئادەنە مسۆگەر دەبێت.

جێگای ئاماژەیە لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی و بە ھاریکاریی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی دەوڵەتەکەی لەوانە سوپای بەناو ئازاد، فەرمانی ھێرش کردنە سەر باکووری سووریای دەرکرد. ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.