وتووێژی بە تەلەفۆنی زەریف لە گەڵ چاوش ئوغڵوو سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی باکووری سوریا
تشرینی یهکهم 19, 2019 07:20 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ترکیا لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە بە تایبەت رەوشی باکووری سوریا بە تەلەفۆن وتووێژیان کرد .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ێئران لە درێژەی راوێژکاریەکانی خۆی لە گەڵ کاربەدەستانی وڵاتانی ناوچەکە ، رۆژی هەینی لە گەڵ مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی ترکیا لە بارەی رەوشی باکووری سوریا راوێژی کرد .
سەرچاوە سوریەکان رۆژی هەینی باسی بەردەوام بوونی پەلاماری ئاسمانیی و تۆپخانەیی ئەرتەشی دەسدرێژکاری ترکیایان کرد بۆسەر شاری سەرێ کانی لە پارێزگەی حەسەکە بە پێچەوانەی راگەیندرانی ئاگربەسی کاتی لە لایەن ترکیا و ئەمریکاوە لە باکووری سوریا .
لە پەلامارەکانی رۆژی رابردووی ئەرتەشی دەسدرێژکاری ترکیا ژمارێک لە کەسانی مەدەنی کورد کوژران و بریندار بوون .