تشرینی دووه‌م 08, 2019 11:37 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: پێویستە عەرەبستان کۆتایی بێنێ بە چالاکییە شاراوە ناڤۆکییەکانی

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەننا وتی: عەرەبستانی سەعودی دەبێ کۆتایی بێنێ بە چالاکییە نهێنییە ناڤۆکییەکانی و لەهاوکاری و شەفافییەتدا، ئێران بکاتە ئۆلگو و سەرچەشنی خۆی.

"کازم غەریب ئابادی" باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەننا رۆژی پێنج شەممە پاش بەشداربوون لە دانیستنی تایبەتی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی و لەکاردانەوە بە لێدوانی نوێنەری عەرەبستان لەبارەی پێویستیی هاوکاریی تۆکمەی ئێران لەگەڵ ئاژانسدا وتی: پاشای عەرەبستان سەرباری داواکاریی بەردەوامی ئاژانس، هێشتا ڕێککەوتننامەی تۆکمەی پادمان(کۆنترۆڵ وچاودێری) پەسەند و جێ بەجێ نەکردووەو پشکێنەرانی ئەو ئاژانسە بۆیان نییە خۆ لەکاروباری ناڤۆکی ئەو وڵاتە هەڵقورتێنن، نوێنەری عەرەبستان لەوەها هەلومەرجێکدا چلۆن باس لە شەفافییەت و هاوکاری دەکا!

غەریب ئابادی هەروەها لەکاردانەوە بە لێدوانەکانی نوێنەری ئەمریکا لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی بڕیاردەران لەمەڕ متمانەی تۆکمە بەکاری پرۆفشناڵی پشکێنەرانی ئاژانس وتی: ئەگەر ئەمریکا متمانەی تەواوی هەیە بە ڕەوت و چالاکیی پرۆفشناڵی ئاژانس و پشکێنەرەکانی، لەبەرچی متمانەی نەکرد بە ١٦ڕاپۆری یەک بەدوای یەکی ئەو ئاژانسەو پشکێنەرەکانی کە پێبەندبوونی بەتەواوەتی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیان پشت ڕاست کردەوەو بەشێوەی یەکلایەنە و نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە؟!

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەننا لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی نوێنەری رژیمی زایۆنی لەبارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران وتی: سەرەتا دەبێ ئەو رژیمە دەست هەڵبگرێ لە دەسدرێژکاریی و تاوانکارییەکان وهەروەها چەکی کۆکوژ و پاشان بەشداری ئەو دانیشتنە بێ. غەریب ئابادی پێی داگرت: رژیمێک کە ئەندامی هیچکام لە پەیمانەکانی چەکداماڵین و قەدەغەی بڵاوکردنەوەیان نییەو وەک تەنیا خاوەنی چەکی ناڤۆکی، گرینگترین لەمپەری بەردەم هاتنەدی ناوچەی پاک لە چەکی ناڤۆکی لە رۆژاوای ئاسیایە، لە جێگە و شوێنێکدا نییە کە حکومەتەکانی ئەندام ڕاسپێرێ پەیمانەکانیان جێ بەجێ بکەن وهاوکاریی ئاژانس بکەن.

سەرپەیڤ