تشرینی دووه‌م 30, 2019 10:52 Asia/Tehran
  • پیشانگای فەرشی دەسکردی ئێرانی

بیست و حەوتەمین پیشانگای فەرشی دەسکردی ئێران و گەورەترین کۆپیشانگای فەرشی دەسکردی دونیا، لە تاران کرایەوە.

فەرشی دەسکردی ئێران

لە بیست و شەشەمین پیشانگای فەرشی دەسکردی ئێران کە لە باری چەندایەتی، چۆنایەتی و بەرهەمهێنانەوە بە گەورەترین پیشانگای فەرشی دەسکردی جیهان ئەژمێردرێت و لە باری کوالیتی و ژومارەشەوە گەشەیێکی زۆری لە چاو ساڵانی ڕابردووە ئەستاندووە، پتر لە 730 کومپانیا و شەریکەی بەرهەمهێنان و هەناردەکاری هونەر و پیشەسازی فەرشی دەسکردی ئێران  بەشدارییان کردووە  و ئاسەوارێکی کەم وێنەیان لە هونەرمەندانی ئێرانی خستووەتە پێش چاوی هۆگرانەوە.

پیشانگای فەرشی دەسچنی تاران ڕووداوێکی 7 ڕۆژەیە کە لەلایان " ناوەندی نیشتمانیی فەرشی ئێران" بەڕێوەدەچێ. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم پیشانگایە، هاسانکارییە بۆ هەناردە کردنی فەرشی دەسچنی ئێران بۆ تەواوی دونیا.

لەم پیشانگایەدا، هەموو جۆرە فەرشێکی دەسچنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە قەبارە و ڕەنگی جیاواز لەگەڵ بەڕە و تابلۆ فەرش و هەروەتر فەرشی ئانتیک و کۆنیش خراوەتە پێش چاوی هۆگرانەوە.

فەرشی دەسکردی ئێران

لەم پیشانگایەدا 670 کومپانیای بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری هونەر و پیشەسازیی فەرشی دەسچنی ئێران بەشدارییان کردووە و بڕیارە فەرشە پڕ بایەخ و ئانتیکەکانیش بۆ هەمووان نومایش بکرێت.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی بیست و حەوتەمین پیشانگای فەرشی دەسچنی ئێران چەندین شاندی بازرگانی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بە ئامادە بوون لەو پیشانگایەدا، وێڕای بەسەرکردنەوەی بەرهەمەکانی ئێران لە بواری فەرشی دەسچن، دەستیان کردوووە بە گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ بەرهەمهێنەران و فرۆشیارە ئێرانیەکانیش.

فەرشی دەسکردی ئێران

بایەخ و گرینگایەتی فەرشی دەسچنی ئێران بۆ وڵاتانی بیانی بووەتە هۆی ئەوەی تا کەسانێکی زۆر لە وڵاتانی دیکەشەوە بەشداری ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییە بکەن.

فەرشی دەسکردی ئێران

پیشانگای فەرشی دەسچنی تاران، یەکێکە لە گەورەترین و پڕبایەخترین پیشانگا نێودەوڵەتییەکانە لە بواری پیشەسازیی فەرشی دەسچن لە ئێران و تەنانەت لە دونیاشدا.

ئەم پیشانگایە لە شوێنێک بە بەرینایی 50 هەزار مەتری چوارگۆشە لە 13 هۆڵدا لە 3 تا 9ی خەرمانان لە کاتژمێر 10ی بەیانی تاکوو 6ی ئێوارە لە شوێنی هەمیشەیی پیشانگا نێودەوڵەتییەکانی تاران بەڕێوە دەچێت.

فەرشی دەسکردی ئێران

سەرپەیڤ