کانونی دوھەم 22, 2020 16:22 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دوژمنان لە ھێزی جەماوەری و کلتووریی ئێران تۆقیون

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمنان لە ھێزی جەماوەری و کلتووریی ئێران تۆقیون، وتیشی: جەماوەری ئێران جەماوەرێکی نەبەزیون.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھیچ دەستەڵاتێک باڵاتر لە ئامادە بوون، خۆڕاگری، خۆبەخت کردن و یەکێتیی خەڵک نییە، وتیشی: جەماوەری ئێران بەردەوام بە لەخۆبردوویی و فیداکاری لە پرس و ڕووداوی جۆربەجۆردا لە پێکەوە بوونە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمڕۆکە ھێزی نیشتیمانی د ەبێ ھیاتر لەھەر کاتێکی تر سەرنجی بدرێتێ، وتیشی: دەستەڵاتی نیشتیمانی ئاوێتەیەکی کلتووری ، ئابووری، ئاسایشتی و سیاسییەو ئەم چوار ھێزە دەبێ ھاریکاری یەکتر بن ھەتا بتوانن بە ئاراستەیەکی دروست دا بڕۆن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی سەرنجدانی بواری گەشتکاری و توریزم وتیشی: ئێران دەتوانێ بە ھەبونی ئاسایشت و ئاسەواری مێژوویی و جۆربەجۆر بوونی ھەرێم و سروشتە دڵڕفێنەکانی، باڵاترین داھات لە ڕووی گەشتکارییەوە بەدەست بێنێ.

«حەسەن ڕۆحانی» ئاماژەی کردە گرینگایەتیی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئێرانیش و وتی: ئەوانەی وا لە کۆشکی سپی دا دانیشتوون ناتوانن بڕیار بۆ گەلی ئێران بدەن، بەڵکو ئەمە خەڵکن کە لە کۆشکی بڕوامەندی و بەرخۆدان و بە ورەی بەرزی خۆیان بڕیار دەدەن.

٢١ی فڤریەی ٢٠٢٠ ھەڵبژارنی خولی یانزەھەمی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ٢٠٨ ھەرێمی ھەڵبژاردنی سەرتاسەری ئێران دا بۆ دیاری کردنی ٢٩٠ نوێنەری مەجلیس و یەکەم نێواندوەرەیی خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە پێنج ھەرێمی ھەڵبژارئنی پارێزگاکانی تاران، فارس،خۆراسانی باکووری، خۆراسانی ڕەزەوی و قوم دا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ