شوبات 26, 2020 11:36 Asia/Tehran
  • شەمخانی : پەیڤی سەرەکی کڕۆنا تەواوکردنی ستراتیژی ئەوپەڕی گوشارە لەسەر ئێران

سکرتێری لیژنەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وێڕای ئاماژە بە پیلانی نوێی دوژمن بەدژی ئێران ئەویش بەبیانووی بڵاوبوونەوەی کڕۆناڤایرۆس پێداگری کرد کە بڕیاروایە ستراتیژی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران بە پەیڤی سەرەکی کڕۆنا تەواو بکرێ.

عەلی شەمخانی سکرتێری لیژنەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەم لە لاپەرە تایبەتەکەی خۆی لە تویتر دا نووسی : زەخت و گوشاری دەروونی بۆسەر وڵاتان بەئامانجی داخستنی سنوورە عەرزی و ئاسمانی یەکانیان و درۆی ئەوەی کە گۆیا ئێران شتەکان دەشارێتەوە پیلانی نوێی دوژمنەکانە.

شەمخانی بەرلەمەش لە دژکردەوە بە وتەی دەسوەردەرانەی مایک پەمپئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ ڕێژەی تووشبوان بە کڕۆنا لە ئێران پێداگری کرد: دڵگرانی دەربڕینی پەمپئۆ بۆ شاردنەوەی ڕێژەی توشبوان بە کڕۆنا لەلایەن ئێرانەوە لەکاتێکدایە کە کە هێشتا هیچ هەواڵێکی مسۆگەر لەمەڕ وردەکاری ڕوداوەکەی عین الئەسەدو فڕۆکە سیخوڕیەکەی ئەفغانستان و قوربانیانی ئانفولانزاکەی ئەم سآل لە ئەمریکا لەلایەن وڵاتەکەیەوە ڕانەگەیەندراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرلەمە لەمیانەی گوتارێک دا بانگەشەی کرد کە گۆیا ئەمریکا یەگجار دڵگرانە لەوەی کە ڕەنگە ئێران لەمەڕ سەرهەڵدانی کڕۆناڤایرۆس وردەکاریەکی شاردبێتەوە.

سەرهەڵدانی کڕۆنا لەمانگی دیسامری ٢٠١٩ی زایینی لە شاری وهانی سەربە پارێزگەی هۆیی ڕۆژهەڵاتی چینەوە دەستی پێ کردو وادیارە سەرچاوەکەشی گیانلەبەری کێوی بوە.

سەرپەیڤ